Porträtt på Margot Wallström
مارگۆت ڤاڵسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوید وێنە: Pontus Lundahl/TT

”حکوومەتی سوید پشتگیری لە عێراقێکی یەکگرتوو دەکات”

"دوای سەرکەوتن بەسەر داعشدا هاوکاریی زیاتر پێویستە"
1:35 min

وەزیری دەرەوەی سوید سەبارەت بە گشتپرسی دەڵێت سەربەخۆیی کوردستان دەبێت لەگەڵ بەغداد تاووتوێ بکرێت.

مارگۆت ڤاڵسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید دوێنێ لە فەیسبوکی خۆی ڕای گەیاندووە کە ئەمڕۆ لە گەڵ ئەنجامدانی گشتپرسیی لە هەرێمی کوردستان بە گرنگی دەزانم تێڕوانینی حکوومەتی سوید ڕوون بکەمەوە.

حکوومەت پشتگیریی لە عێراقێکی یەکگرتوو دەکات، پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەبێت بە لە چوارچێوەی گفتوگۆیەکی ئاشتی و بنیاتنەرانەدا نە نێوان هەولێر پایتەختی هەرێم و بەغدادی پایتەختی عێراق تاووتوێ بکرێت.

مافی چارەی خۆنووسین لە ڕوانگەی حکوومەتەوە یەکێکە لەو بنەمایانەی کە سوید پشتگیرری لێ دەکات و لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکییەتیی ئەورووپاش جەختمان لێ کردۆتەوە.

بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە کە مافی ڕاگەیاندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆت هەبێت، بەڵکە مافی چارەی خۆنووسین بە مانای چەند ئاستێکی جیاواز لە خۆبەڕێوەبەری دێت، لەحاڵی حازردا هەرێمی کوردستان لە عێراق جۆرێک لەو خۆبەڕیوەبەرییەی هەیە و لە دەستووری وڵاتیشدا چەسپێنراوە.

سوید هەروەها لە ئەنجوومەنی ئاسایش لە رێی شاندی تایبەتی سەرۆکایەتیی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە لە عێڕاق، پشتگیریی تووندی لە هێنانە کایەی دیالۆگ کردووە.

حکوومەتی سوید پێی وایە کە عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا دەبێت فوکوسیان لەسەر ئەو ململانێیانە بێت کە لەبەردەم وڵاتەکەدایە.

لە ئێستادا و دوای سەرکەوتنی سەربازیی بەسەر داعشدا پێویستیی بە ئاشتەوایی و سەقامگیرییەکی درێژخایەن هەیە، حکوومەتی ناوەندی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا هاوکارییان کرد، ئەم هاوکارییە دەبێت بەردەوامیی پێ بدرێت بۆ تاووتوێکردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان. 

دیالۆگ و هاوکاریی بنەمای ئاشتی و بەرگرتنە لە تەنگژە و گرژیی لە ناوچەکەدا.

من و سکرتێری کابینەی حکوومەت ئانیکا سۆدەر لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ نوێنەرانی حکوومەتی ناوەندی عێراق و نوێنەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ئەم چەند هەفتەیەی ڕابوردوودا ئەم پەیامەمان پێ گەیاندوون.

سوید و حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەندین ساڵە پەیوەندیی باشیان هەبووە بەتایبەت کە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتیی سویدی هەیە کە بەڕەگەز کوردن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".