Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

دەنگی کوردستانییانی سوید هێشتا جیا نەکراوەتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 26 september 2017 kl 12.15
"ڕاگەیاندنی ژمارەی دەنگدەران کاری کۆمسیۆنە نەک مێدیاکان"
(1:16 min)
.
کۆبوونەوەی پشتگیریی کوردستانییانی سوید بۆ گشتپرسیی سەربەخۆیی لە گۆڕەپانی مێدبۆرییەرپلاتسەن لە ستۆکهۆڵم وێنە: Mattias Mächs/TT

ژمارەی دەنگدەرانی کوردستانییانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان (هەندەران) هێشتا جیا نەکراوەتەوە.

نەهرۆ سەلیم حەننا ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیاران لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی ئەم پێشنیوەڕۆیە بە بەشی کوردیی ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاند کە وەک لە ڕاگەیاندنەکانی هەرێمی کوردستاندا هاتووە ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەندەران ئەلەکترۆنی خۆیان بۆ دەنگدان لە گشتپرسیی بۆ سەربەخۆیی کوردستان تۆمار کردووە نەوەد و هەشت هەزار و نۆسەد و چلو پێنج کەسە.

بەڵام سەبارەت بەوەی کە چەند کەس لە کام وڵاتەوە دەنگیان داوە و ژمارەی دەنگی بەڵێ و نەخێر چەندە، نەهرۆ سەلیم حەننا وتی کە هێشتا جیاکردنەوەی دەنگەکان تەواو نەبووە و هەروەک ڕاگەیەنراوە لە ماوەی 72 سەعات لە دوای تەواوبوونی پرۆسەی گشتپرسییەوەکە ڕادەگەیەنرێت.

ئەو وتیشی هەرچی ئامار و زانیارییەک سەبارەت بە ژمارەی دەنگدەران لە مێدیاکاندا بڵاو دەکرێنەوە پەیوەندییان بە کۆمسیۆنەوە نییە و مێدیاکان بۆ نموونە زانیاریی لە فەرمانبەرانی بنکەی دەنگدانەکانەوە وەردەگرن.

 ئێمە رامان گەیاندووە کە ئەوە ئیشی کۆمسیۆنە ئەو زانیاریی و ئامارانە ڕابگەیەنێت نەک مێدیاکان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".