Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

بە گومانی دەستدرێژیی سێکسی لێکۆڵینەوە لە ئەندامپەرلەمانێک دەکرێت

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 26 september 2017 kl 15.48
بۆ ماوەیەک پۆستەکەی جێ دەهێڵێت
(1:24 min)
Åkesson och Hanna Wigh
یمی ئۆکێسۆن سەرۆکی پارتی دیموکراتەکانی سوید و هاننا ڤیگ ئەندامی ئەو پارتە وێنە: ڕادیۆی سوید

داواکاری گشتیی لێکۆڵینەوە بەراییەکانی لەگەڵ ئەندامپەرلەمانێکی دیموکراتەکانی سوید بەهۆی گومانی دەستدرێژیی سێکسی بۆ سەر هاوڕێیەکەی، دەست پێ کرد.

 دوێنێ شەو بەرنامەی (kalla fakat) لە تەلەفزیۆنی (TV4) ئاشکرای کرد کە وازهێنانی هاننا ڤیگ ئەندامپەرلەمانی سوید لەسەر لیستی پارتی دیموکراتەکانی سوید (Sverigedemokraterna) لە حیزبەکەی، هۆکارەکەی ئەوەیە کە لەلایەن هاوڕێیەکی پارتەکەیەوە کە ئەندامپەرلەمانە لە ناو پەرلەماندا دەستدرێژیی سێکسیی کراوەتە سەر.

هاننا ڤیگ دەڵێت ئەو دەستدرێژییە وەک سزایەک بووە بەهۆی ئەوەی کە ڤیگ ئاشکرا کردووە کە هاوڕێیەکی پارتەکەی پارەی خواردووە.

ئەندامپەرلەمانە گومانلێکراوەکەش ئەمڕۆ ڕای گەیاند کە بۆ ماوەیەک لە پۆستەکەی دوور دەکەوێتە و سەرۆکی پارتی دیموکراتەکانی سویدیش یمی ئۆکێسۆن دەڵێت، هەرچەندە دەبێت چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس بکەین بەڵام ئەو کەسەی گومانی تاوانێکی لێ دەکرێت دەبێت ئەو دوور بکەوێتەوە و پشتیوانی لە قوربانییەکە دەکەم.

جێی باسە داواکاری گشتیی دەڵێت تا زانیاری و بەڵگەی تەواو کۆ نەکرێتەوە ناوی گومانلێکراوەکە ئاشکرا ناکرێت.

هاننا ڤیگ هەر دوێنێ وازهێنانی لە حیزبەکەی ڕاگەیاند بەڵام وەک ئەندامپەرلەمان لە کارەکەی بەردەوام دەبێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".