.
وێنە: Ulf Palm/TT

بزوتنەوەی بەرهەڵستکاریی باکوور داوای تێهەڵچوونەوە لەسەر بڕیاری خۆپێشاندانەکەیان دەکەن

پۆلیسەکان کامێرای چاوەدێری لە خۆیان دەبەستن
1:39 min

 ڕێکخراوەی نازیستی ناسراو بە بزوتنەوەی بەرهەڵستکاریی باکوور(Nordiska motståndsrörelsen) داوای تێهەڵچوونەوە لە بڕیارەکەی دادگای کارگێڕیی (Förvaltningsrätten) دەکات.

بزوتنەوەی بەرهەڵستکاریی باکوور (Nordiska motståndsrörelsen) داوای مۆڵەتی خۆپیشاندانیان کردووە لە شاری یۆتێبۆری بۆ ٣٠ سێپتامبر. بەڵام پۆلیس مۆڵەتی ئەو ڕیگایەی پێ نەداون کە لە سەرتاوە داوایان کردووە. بە وتەی پۆلیس جێگای خۆپیشاندانەکەیان گواستووەتەوە و ڕێگای ڕێپێوانەکەشیان کورت کردوەتەوە. بەڵام بزوتنەوەی بەرهەڵستکاریی باکوور ئەم بڕیارەی بە دڵ نییە و داوای تێهەڵچوونەوە لەم بڕیارەی دادگای کارگێڕیی (Förvaltningsrätten) دەکات.

جێی باسە دەزگای پۆلیس سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای کارگێڕیی بێدەنگە. بەڵام دەزگاکە خۆی بۆ خۆپێشاندانەکەی ڕۆژی شەممە ئامادە کردووە. ئەمە سەرۆکی هەرێمی پۆلیس، کلاس فریبەری بەرلەنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کۆنفەرانسێکی چاپەمەنیدا ڕایگەیاند و وتی ئەو ڕۆژە شاری ێۆتێبۆری جموجۆڵی زۆر تێدایە، هەر بۆیەخۆمان باش ئامادە کردووە بۆ ڕێگرتن لە ئاڵۆزیی و بشێوی دۆخەکە. ناوبراو هەروەها وتی پۆلیسەکان ئەو ڕۆژە کامێرای چاودێری لە خۆیان دەبەستن، ئەمەش بۆ ئەوەی ئەگەر تاوانێک هاتە ئەنجامدان تۆمار بکرێت.

چاوەڕوان دەکڕیت نزیکەی هەزار کەس بەشداریی خۆپیشاندانەکەی

بزوتنەوەی بەرهەڵستکاریی باکوور (Nordiska motståndsrörelsen) بکەن و بە سەدانیش دژایەتی خۆیان نیشان بدەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".