.
دادگای بەرایی فالون وێنە: HENRIK MONTGOMERY / TT

تاوانباری ڕووداوەکەی فالون بە دوانزە ساڵ حوکم درا

"تاوانەکە بە پاساوی شەرەف نەبووە"
1:51 min

دادگای بەرایی فالو ئەمڕۆ ڕای گەیاند کە ئەو پیاوەی لە فالون کوژرا بە پاساوی شەرەف نەبووە.

ئەمڕۆ دادگای بەرایی فالو (Falu tingsrätt) پیاوێکی پەنجا ساڵانی بە 12 ساڵ زیندانیی حوکم دا.

تاوانبار لە مانگی مای ڕابوردوو پیاوێکی 46 ساڵانی لە ستێنخۆ لە دەرەوەی شاری فالون بە مقەست کوشت.

لە کاتی دادگاییەکەدا داواکاری گشتی هەوڵی داوە بیسەلمێنێت کە کوشتنەکە بە پاساوی شەرەف بووە هەر بۆیە دوای زیندانیی هەتایی و دەرکردنی تاوانباری لە سوید کردووە.

بەڵام بەپێی دادگا نەتوانراوە هۆکاری کوشتن پاساوی شەرەف بسەلمێنرێت، داوای ناردنەوەکەشی پەسەند نەکراوە، لەبری ئەوە بە دوانزە ساڵ زیندانی حوکم درا.

جێی باسە ئەڤین چەتین پارێزەری خێزانی پیاوە کوژراوەکە سەبارەت بە بڕیاری دادگا دەڵێت، کارێکی باشە کە دادگا تاوانەکەی وەک تاوانی کوشتن ناساندووە بەڵام خێزانی قوربانییەکە پێیان وایە کە دەبوا سزایەکی قورستری تاوانبارەکە بدرایە و لە سویدیش دەر بکرایە.

ئەڤین چەتین لە گەڵ دەست پێ کردنی لێکۆڵێنەوەکان لەو تاوانە وەک پارێزەری خێزانی قوربانییەکە لەو دۆسییەیدا وتی کە ئەو تاوانە بە پاساوی شەرەف بووە کاتێک تاوانبار کە خزمی کەسە کوژراوەکەیە داوای کردووە کە ئەو پیاوە 46 ساڵانە دوو کچەکەی خۆی بە پاساوی شەرەف بکوژێت، بەڵام باوکی دوو کچەکە بەقسەی نەکردووە و ئەوەش بۆتە هۆی ناکۆکی لە نێوان ئەو دوو خێزانەدا و هۆکاری کوشتنی باوکی دوو کچەکە.

لەسەر ئەوەی کە دادگا ئەمڕۆ ڕای گەیاند کە بەڵگەی تەواو نییە بۆ سەلماندنی ئەوەی کە تاوانەکە بە پاساوی شەرەف بووە، چەتین دەڵێت دەبێت لە پاشخانی ئەو کێشانە بکۆڵدرێتەوە کە لەنێوان ئەو دوو خێزانەدا هەبووە ئینجا بەڕوونی دەبینرێت کە تاوانەکە بە پاساوی شەرەف بووە.

ئەڤین چەتین هەروەها دەڵێت کە سکاڵا لەسەر بڕیارەکەی دادگا تۆمار دەکەن و داوای سزایەکی توندتر بە دەرکردنی لە سوید، بۆ تاوانبار دەکەن.    

لە لینکی هاوپێچدا زانیاریی زیاتر ببیستە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".