.
وێنە: HENRIK MONTGOMERY / TT

یەکێتی ئەورووپا دەیەوێت ٥٠ هەزار کۆچبەر وەرگرێت

دەیەوێت ڕێژەی پەنابەرانی بە کۆتا زیاد بکات
1:01 min

کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا پێشنیاز دەکات ڕێژەی پەنابەرانی بەکۆتا (kvotflykting) زیاد بکرێت. ئەمە دیسانەوە هەوڵێکی تری یەکێتی ئەورووپایە بۆ وەرگرتنی ئەو پەنابەرانەی لە کەمپەکانی باکووری ئەفریقا ماونەتەوە.

ئامانجی کۆمیسیۆنەکە ئەوەیە لە ماوەی ئەم دوو ساڵەی داهاتوودا نزیکەی ٥٠ هەزار پەنابەر بە کۆتا وەرگیرێن. بۆ وەرگرتنی هەر پەنابەرێکیش بەڵێنی ١٠٠ هەزار کرۆن کۆمەک دەدات بە وڵاتەکان.

کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەورووپا هەروەها دەیەوێت بایەخ بەو دۆسیانەش بدات کە مافی مانەوەیان پێ نەدراوە، ئەمەش لەبەر ئەوەی پرۆسەی گەڕانەوەکەیان جێبەجێ بکرێت و بگەڕێنەوە وڵاتانی خۆیان. کۆمیسیۆنەکە پێشنیار دەکات، ئەو وڵاتانەی کە ئامادە نین هاووڵاتیانی خۆیان وەرگرنەوە لە لایەن وڵاتانی یەکێتی ئەورووپاوە فشاریان بخرێتە سەر و وەکو سزایەک ویزا نەدەنە کارمەندە حکوومیەکانیان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".