.
وێنە: Tomas Oneborg/SvD/TT

یاساکانی پەیوەندیدار بە تیرۆر تووند دەکرێنەوە

ئەنجامدانی کاروباری تیرۆریستی سزای تووندتر دەبێتەوە
1:12 min

حوکوومەت ئەمڕۆ چەند پێشنیازێکی نوێی بۆ تووندکردنەوەی یاساکانی پەیوەندیدار بە کاروباری تیرۆریستی خستە بەر دەست.

ئەم پێشنیارانە بۆ ئەوەن ڕیگا لە خۆپێگەیاندن لە بواری چەک و تەقەمەنی، سەفەرکردن بە مەبەستی بەشداری کاری تیرۆریستی و دزەکردنی ناو کۆمپیۆتەر بگیردرێت.

پێشنیارەکان لە کۆنفەرانسێکی چاپەمەنیدا لە لایەن لێکۆڵەر لارش ڤێرکستریۆم ئاشکرا کران و وەزیری داد و ناوخۆش مۆرگان یوهانسۆن پێشوازی لە پێشنیارەکان کرد. یوهانسۆن وتی

ـ زۆر بە دوور نییە کە تیرۆریستان دزە بکەنەوە ناو کۆمپیۆتەرەوە، بۆیە گرنگە کە ئەو ڕووانگەیەش لە بەر چاو بگرین.

جێی باسە، ئێستا کۆمەک کردنی ئابووری بۆ ئەنجامدانی کاروباری تیرۆریستی تاوانە و لە پێشنیارە تازەکاندا هەروەتر هاتووە کە یاساکانی ئەم بوارەش تووندوتۆڵتر بکرێن.

هەرچەندە کاری زۆر ماوە لە پەیوەندی بە یاساکانی تایبەت بە کاروباری تیرۆریستی ئەنجام بدرێت، بەڵام لیکۆڵەر لارش ڤێرکستریۆم  پێی وایە سوید لە پێش وڵاتانی ترەوەیە بۆ گوونجاندنی یاساکانی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".