Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/

پارتی ناوەند دەیەوێت کەسانی بیانی بۆ لای خۆی ڕابکێشێت

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 28 september 2017 kl 10.19
پارتی ناوەند هیچ ئەندامپەرلەمانێكی نییە کە لەدایکبووی دەرەوەی سوید بێت
(2:13 min)
.
وێنە: JESSICA GOW / TT

ئەمڕۆ پارتی ناوەند (Centerpartiet) لە شاری مالمۆ کۆنگرەی ساڵانەی خۆی دەبەستێ. بابەتێکی سەرەکی کۆنگرەکە بایەخ دان بەو جیاوازییەیە کە لە نێوان کەسانی لە دایکبووی ناو سوید و دەرەوەی سوید بەدی دەکرێت.

سەرەڕای ئەوەی کە پارتی سەنتەر دەیەوێت بایەخ بەم پرسە بدات بەڵام یەکێکە لەو پارتانەی کە بەزەحمەت کەسانی بیانی ڕادەکێشێت. بەڵام پارەتەکە دەیەوت ئەمە گۆڕانی بەسەردا بێت، هەر بۆیە پەرلەمەنتاری پێشوی پارتەکە ئەبیر ئەلسەحلانی لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە پرۆژەیەکەی بە ئەستۆ گرتووە و کار بۆ ئەوە دەکات تا کەسانی بیانی زیاتر لە ڕێکخراوەکەدا چالاک بکرێن.

ـ لە ڕاستیدا لە ئاوێتە کردنی کەسانی بیانی بۆ ناو ڕێکخراوەکەمان تەمبەڵیمان کرووە، بەڵام ئیتر دەمانەوێت ئەمە بگۆڕدرێت.

جان سەڤران بە ڕەگەز خەڵکی تورکیەیە و یەکێکە لە سیاسەتوانەکانی پارتی ناوەند لە کۆمۆنی ئۆرێ.

ـ هەتاکوو کارتی هەڵبژاردنەکان ناوی کەسانی بیانی پێوە نەبێت، ئەندامی بیانیشمان زیاد ناکات.

ئەلسەحلانی کە بە نیازە دیسان لەسەر لیستی پارتی سەنتەر خۆی بۆ پەرلەمان کاندید بکاتەوە و دەڵێت کێشەی پارتەکە ئەوەیە تەنیا لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا خۆ دەگەیەننە ناوچە پەراوێزەکان، بەڵام ئەمە بەس نییە، دەبێ بە ڕاستی بڕوای خەڵکی بە دەست بهێنین.

ئەلسەحلانی لە بەردەوامی قسەکانیدا دەڵێت ناکرێت لە گەڕەکێکی ترەوە بڕۆین بۆ گەڕەکێکی تر و هەوڵ بدەین لەوێ خەڵكی ڕاکێشین. ئەو کەسانەی دانیشتووی گەڕەکەکانن و خەڵکەکەی ئەوێ دەناسن و لە پارتەکەدا چالاکن دەتوانن بڕوای خەڵکیش بەدەست بهێنن.

جێێ باسە پارتی ناوەند تاکە پەرتێکە کە هیچ ئەندامپەرلەمانێكی بیانی، کە لە دایکبووی دەرەوەی سوید بێت نییە.

جێێ باسە پارتی ناوەند تاکە پەرتێکە کە هیچ ئەندامپەرلەمانێكی بیانی، کە لە دایکبووی دەرەوەی سوید بێت نییە.

سەرۆکی پارتەکە ئانی لیۆڤ ئەمڕۆ رایگەیاند کە لە بودجەی پاییزەیاندا ٤ ملیاردی زیاتر بۆ چاککردنەوە و خستنەکاری هێڵی ئاسنی تەرخان دەکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".