referendum
وێنە: SHWAN MOHAMMED/ TT

هەزاران کوردی سوید لە گشتپرسیدا دەنگیان داوە

هێشتا ئەنجامە کۆتاییەکان ڕا نەگەیەنراوە
0:58 min

15.812 کەس لە سویدەوە بە شێوەی ئەلەکترۆنی لە گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەنگیان داوە.

ئیسماعیل خورماڵی لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی دوێنێ لە هەولێر بە ڕۆژنامەی (Dagens Nyheter)ی ڕاگەیاندووە.

جێی باسە هەر دوێنێ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ئەنجامە بەراییەکانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان ڕاگەیاند.

بەو پێیە بە گشتی 4 ملیۆن و 581 هەزار و 255 کەس مافی بەشداریکردنیان لە دەنگدان هەبوو، 3 ملیۆن و 305 هەزار و 925 کەسیش واتە 72.16% ی دەنگدەران بەشدارییان کردووە.

92.73 دەنگەکان بە بەڵێ بووە بەرامبەر بە لەسەدا 7.27  دەنگی نەخێر.

بەگشتی دەنگدەرانی تاراوگە 98 هەزار و 945 دەنگدەر بوون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".