Bawer Ismail flygplan
باوەڕ ئیسماعیل دانیشتووی شاری یاڤلێ لە سوید وێنە: TT

کوردەکانی سوید نیگەرانی داخستنی هێڵە ئاسمانییەکانن

4:27 min

بەپێی بڕیارێکی حکوومەتی عێراق ئەگەری ئەوە هەیە کە لە سبەینێوە هەموو گەشتە نێونەتەوەییەکان لە نێوان کوردستان و وڵاتانی دیکە ڕا بگیرێت.

هەواڵی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان کوردستان و وڵاتانی دیکە بۆتە هۆی نیگەرانیی ئەو کوردانەی کە لە سویدەوە بۆ بەشداری لە پرۆسەی ڕیفراندۆم ڕۆشتبوونەوە بۆ هەرێمی کوردستان، ڕۆژنامەوان باوەڕ ئیسماعیل یەکێک لەو کورادنەیە. 

ئەم نیگەرانییە دوای بڕیارەکەی حکوومەتی عێراق دێت کە وەک ناڕەزایی بەرامبەر بە ئەنجامدانی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان داوایان کردووە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامەکانی گشتپرسی پوچەڵ بکەنەوە لەبەرئەوەی پێچەوانی دەستووری عێراقە.

گەر نا هەرێمی کوردستان تا سبەینێ سەعات شەش بە کاتی عێراق مۆڵەتیان هەیە فڕۆکەخانەکان ڕادەستی حکوومەتی عێراق بکەن گەرنا لەو سەعاتەوە هەموو گەشتە ئاسمانییەکان نێوان کوردستان و وڵاتانی دیکە ڕا دەگیرێت و سنوورەکانیش دەخرێنەوە ژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی ناوەندی.

جێی باسە بە پێی مێدیاکانی کوردستان زۆرینەی هێڵە ئاسمانییەکان پابەندیی خۆیان بە بڕیارەکەی حکوومەتی عێراق ڕا گەیاندووە و بەو پێیە لە سبەینێوە گەشتەکانیان لە نێوان وڵاتانی خۆیان و فڕۆکەخانەکانی هەێمی کوردستان لە سلێمانی و هەولێر دەوەستێنن.

بۆ نموونە باڵێۆزخانەی تورکیا لە هەولێر ڕای گەیاندووە کە هێڵی ئاسمانی تورکیش ئایەرلاین، ئەتڵەس گڵۆباڵ و پێگاسۆس دەوەستێت. هەروەها هێڵی نیشتیمانی میسر، هێڵی فڕۆکەوانی قەتەر و هێڵی ئاسمانی میدڵ ئیستی لوبنانیش هەمان بڕیاریان داوە. 

بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتیی هەولێر بە مێدیاکانی کوردستانی ڕا گەیاندووە کە بەپێی یاسای نێودەوڵەتی هەموو فڕۆکەخانەکانی عێراق سەر بە حکومەتی ناوەندین، بۆیە حکوومەتی عێراق مافی ئەوەی هەیە گەشتکردن بۆ فڕۆکەخانەکان رابگرێ و وڵاتانیش ناچارن پابەندی بن.

سەبارەت بە ئەگەری داخستنی هێڵە ئاسمانییەکان و نیگەرانیی ئەو کوردانەی لە سویدەوە ڕۆشتوونەتەوە بۆ کوردستان بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید پەیوەندیمان کرد بە ئازاد عومەر موسا بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

ئازاد عومەر موسا بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها دەڵێت کە پەیامی حکوومەتی عێراق کە داوی ڕادەستکردنەوەی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەکات ڕوون نییە و داوایان کردووە کە ڕوونی بکەنەوە مەبەستیان لەو پەیامە چییە؟ هەروەها دەڵێت چاوەڕێی ئەگەرەکانی سبەینێن لەبەرئەوەی تا ئێستا هەوڵەکان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی عێراق بەردەوامە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".