.
وێنە: Ulf Palm/TT

لیۆڤێن: پێویستە چاوێک بە یاساکاندا بخشێنینەوە

1:57 min

سەبارەت بە خۆپێشاندانەکەی سبەینێ کە لە شاری یۆتێبۆری لە لایەن ڕێکخراوەی نازیستی ناسراو بە بزوتنەوەی بەرهەڵستکاریی باکوور بەڕیوە دەچێت، سەرۆکوەزیر ستێفان لێۆێن داوای دانیشتنی لەگەڵ سەرۆکی پۆلیسی گشتی دان ئێلییاسۆن کردووە.

سەرۆکوەزیر ستێفان لیۆڤێن دەڵێت

ـ دەبێت چاوێک بە یاساکاندا بخشێنینەوە و بازانین ئایا یاساکان هیچ ئاڵوگۆڕێکیان پێویستە بۆ ئەوەی بە ڕاشکاوانە دژایەتی لەم جۆرە هێزانە بکەین.

سەرۆکوەزیر ستێفان لیۆڤێن هەم لەگەڵ وەزیری داد مۆرگان یۆهانسۆن و هەم لەگەڵ سەرۆکی گشتی پۆلیسیش دان ئێلییاسۆن سەبارەت بەم پرسە دانیشتووە. هەر سەبارەت بەم باسە حوکوومەت داوای دانیشتنی لەگەڵ پارتەکانی پەرلەمان جگە لە دیموکراتەکانی سویدیش کردووە. مەبەسەتی لیۆڤێن لە گۆڕانکاری لە یاسادا بۆ ئەوە نییە پێش لە خۆپێشاندان بگیردرێت و دەڵێت ئەم دەستە و تاقمانە بە دژی دیموکراسی دەجوڵێنەوە هەر بۆیە دەبێت لە چوارچێوەی دیموکراتیکدا بە تووندی بەرپەرچ بدرێنەوە.

جێی باسە ئەمڕۆ دادگای کارگێڕیی تێهەڵچوونە (Kammarrätten) بریاری دا کە کاتی ڕێپێوانەکەی سبەینێ یەک ساعەت کەمتر بکاتەوە، واتە کاتژمێر سێی دوا نیوەڕۆ دەبێ خۆپێشاندانەکە کۆتایی هاتبێت.

بڕیارەکەی دادگای کارگێڕیی تێهەڵچوونەوە پەیوەندی بە یاریی تۆپی پێی نێوان تیپی گایس و برۆماپۆیکارنا هەیە. ڕێپێوانەکە قەرار بوو یەک ساعەت پێش دەستپێكی یارییەکە لە لای یاریگای گاملا ئولێڤی (Gamla Ullevi) کۆتایی پێ بێت. هەر لە بەر دوورخستنەوەی بەشداربووان لەو جێگا و کاتە مۆڵەتی ڕێپێوانەکە کەمتر کراوەتەوە.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".