Cancergala
نیان حەسەن ڕیکخەری گاڵای پشتگیریی بۆ تووشبووانی نەخۆشیی شیرپەنجە وێنە: Jurek Holzer/TT

”دەمەوێت بە ئەزموونەکانم کۆمەکی کوردستان بکەم”

3:17 min

چەند ژنێکی توشبووی شێرپەنجە خۆبەخشانە گاڵایەک لە ستۆکهۆڵم بۆ پشتگیریی توشبووانی شێرپەنجە و کۆمەکی نەخۆشخانەی هیوا، ساز دەکەن.

بە دەستپێشخەری نیان حەسەن و چەند ژنێکی دیکەی توشبوو بە نەخۆشی شێرپەنجە سبەینێ گاڵایەک بە بەشداریی چەندین گۆرانیبێژی کورد لە بینای (ABF) لە ستۆکهۆڵم بەڕێوە دەچێت، پارەی بلیتی ئەو گاڵایە و کۆمەکەکان دەنێردرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی هیوا لە کوردستان.

هەروەها تیمێکی سویدی لە شارەزایانی بواری نەخۆشیی شیرپەنجە دەچنەوە بۆ کوردستان بە مەبەستی کردنەوەی خولی فێرکاریی بۆ کارمەندانی ئەو نەخۆشخانەیە.

درێژەی گفتوگۆ لەگەڵ نیان حەسەن لە فایلی دەنگیدا ببیستە!

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".