Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
.دەزگای کەشناسیی سوید هۆشیاری پلە سێی بەهۆی توانەوەی بەفرو هەستانی لاڤاوەوە لە هەرێمی یاڤلەبۆرێ ڕاگەیاند
nobel
وێنە: JONATHAN NACKSTRAND
گوێ بگرە‌
(1:33 min)

خەڵاتی نۆبێل لە بواری پزیشکییدا درایە سێ ئەمەریکی

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 2 oktober 2017 kl 11.29

سێ لێکۆڵەوەری ئەمەریکی برەوەی خەڵاتی نۆبێلن لەبواری پزیشکییدا.

جێفری سی هاڵ، میکایل ڕۆسباش، میکایل دەبلیو یەنگ، سێ لێکۆڵەوەری ئەمەریکی برەوەی خەڵاتەکەن، کە ئەمڕۆ کاتژمێر 11.30 لەلایەن کۆمیتەی خەڵاتی نۆبێلەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕا گەیەنرا. 

داهێنانی ئەو سێ لێکۆڵەوەرە بریتییە لە دۆزینەوەی میکانیزمی کاری خانە زیندووەکانی گیانەوەران لە مرۆڤ، ئاژەڵ و ڕووەک، و خۆگونجاندنی ئەو میکانیزمە لەگەڵ قۆناغە جیاوازەکان لە ماوەی شەو و ڕۆژدا. 

پێشتر زانراوە کە هەموو ژیانی سەر زەوی بە پێی خولانەوەی زەوی گونجێنراوە، کە هەموو ئورگانێکی زیندوو کاتژمێرێکی بایۆلۆجی تێدایە کە خۆی لەگەڵ ڕیتمی زەویدا دەگونجێنێت، واتا ئەو کاتژمێرە بایۆلۆجییەی جەستە کە کارەکانی جەستەی مرۆڤ بەپێی شەو و ڕۆژ بەڕێوە دەبات و دەگونجێنێت، بۆ نموونە کاری خەو، پلەی گەرمیی لەش، ڕێژەی هۆرمۆنەکان کە شێوازی کارکردنیان گرنگە بۆ تەندرووستی مرۆڤ.

ئەوەی کە چۆن ئەو کاتژمێرە بایۆلۆجییە لە ناو هەر خانەیەکی زیندوودا کار دەکات ئەمەیە کە ئەو سێ زانایە دۆزیویانەتەوە.  

دۆزینەوەی میکانیزمی کارکردنی ئەو کاتژمێرە بایۆلۆجییە گرنگە بۆ نموونە بۆ دۆزینەوەی دەرمان بۆ ئەو ناساغییانەی بەهۆی تێکچوونی کاتی خەوەوە تووشی مرۆڤ دێن.

بەگشتی تێگەیشتن لە میکانیزمی کاری کاتژمێری بایۆلۆجی ڕێخۆشکەرە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر و تێگەیشتنی زیاتر لەوەی کە ئەو کاتژمێرە بایۆلۆجییە چ مانایەکەی بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە.

جێی باسە کە هەموو ساڵێک لەم کاتەدا برەوی خەڵاتی نۆبێل لە بوارە جیاکاندا دیاری دەکرێت و پاشان لە 10ی دێسەمبەردا لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتتدا خەڵاتەکان دەبەخشرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".