Ulf
وێنە: Jonas Ekströmer/TT

ئولف کریستەرسۆن سەرۆکی نوێی مۆدێراتەکانە

1:27 min

دوینێ مۆدێراتەکان لە کۆنگرەی ئاوارتەی پارتەکەیاندا سەرۆکی نوێیان هەڵبژارد.

-لە بەرەبەری هەڵبژاردنەکاندا تاکە ئامانجێکم هەیە، ئەویش دامەزراندنی حکوومەتێکی هاوپەیمانییە. دەمەوێت هاوکاریی و هاوپەیمانیی بەرەی ڕاست بەردەوام بێت. مێژووی سیاسییمان و داهاتووشمان هەر لەو هاوپەیمانییەدایە.

کریستەرسۆن دەڵێت ئێمە پێکەوە دەچینە هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتووەوە و دەیسەلمێنین کە پێکەوە دەتوانین حکوومەتی هاوپەیمانیی دابمەزرێنینەوە و سیاسەتێکی سەرکەوتوو نیشان بدەین. بەڵام بێ گومان ئەو جۆرە هاوکاری و هاوپەیمانییە پێویستیی بە هەوڵ و کاری باش هەیە.

سەبارەت بەوەی کە ئاخۆ مۆدێراتەکان ئامادەن هاوکاریی لەگەڵ پارتی دیموکراتەکانی سوید (Sverigedemokraterna) بکەن ئو؛ف کریستەرسۆن دەڵێت بەرەی هاوپەیمانیی ڕاست هیچ شتێک بەتەنها ناکات و هەموو پارتەکانی ئەو هاوپەیمانییە بڕیار لەسەر هەموو پرسەکان دەدەن.

من بە نیاز نیم هاوپەیمانی لەگەڵ پارتێکدا بکەم کە بەها و بنەمای سیاسییان لەگەڵ ئێمەدا جیاوازە، بەڵام ناتوانین چاوپۆشی لەوە بکەین کە ئێستا لە پەرلەمانی سویددا هەشت پارتی سیاسی هەیە و ناکرێت نکوڵی لە هەبوونی دیموکراتەکانی سوید بکرێت.

زانیاریی زیاتر سەبارەت بە قەیرانیسەرۆکایەتیی مۆدێراتەکان لە لینکی هاوپێچدا بدۆزەرەوە!

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".