.
وێنە: PONTUS LUNDAHL / TT

بایەخی زیاتر بە ژینگەی کاری لاوان دەدرێت

2:09 min

بە گوێرەی ئامارەکانی خەسار لە کاردا هەموو ساڵێک ژمارەی زیان لێکەوتن و خەسارەکانی پەیوەندیدار بە کارەوە بەرەو زیادبوون دەچێ .

سترێس و زیان لێکەوتن لە نێو لاوان دا لە زیادبووندایەو ئێستا دەزگای ژینگەی کار دەیهەوێ لێکۆڵینەوە لە خاوەنکارەکان بکات.

 بە گوێرەی ئامارەکانی خەسارلە کار دا هەموو ساڵێک ژمارەی زیان لێکەوتن و خەسارەکانی پەیوەندیدار بە کارەوە بەرەو زیادبوون دەچێ بە تایبەت لە نێو لاوانی تەمەن نۆزدە تا بیست و چوار ساڵی دا. مایای دێلبۆرن ی ٢٢ ساڵە لە سێکێلفتیۆ هەر توانی ٢٢ ساڵ کار بکات بەر لەوەی کە نەخۆش بکەوێت:

"تووشی دڵەراوکێ دەبووم بەرلەوەی دەست بەکارەکەم بکەم، دوای کاریش حاڵم باش نەبوو، وا هەستم دەکرد کە لە هیج نازانم و لە هیج شارەزا نیم، تەنانەت بۆ ئەوە نابم کە کارێکیشم هەبێ،  بە پێی پێویست باش نەبووم"

زۆربەی ئەو گازندانەی دەگەنە دەزگای ژینگەی کار باس لەوە دەکەن کە کرێکاران  لە رووی جەستەییەوە فشاری زۆریان دەخرێتەسەر و هێندێک جاریش ئاماژە بە نەخۆشی و زیان لێکەوتن بە هۆی سترێس و کاری زۆرەوە دەکرێت.

ئێستا لە سەر ئاستی یەکێتی ئوروپاو و ٢٨ ئەندام لەو یەکیەتیەدا کەمپەینێکی بەرفراوان هەیە کە دەیهەوێ سەرنجەکان بۆ لای تەندروستی لاوان لە کاتی کار کردن دا رابکێشێ. ئامانج ئەوەیە کە رێژەی خەسارەکان لە نێو لاوان دا کەم بکرێتەوە و بە تەندروستیەکی باشەو درێژە بە کار کردن بدەن.

لە سوێدیش دەزگای ژینگەی کار لە ماوەی دوو حەوتوو دا لە نزیکەی ٢٠٠٠ خاوەنکار دەکۆڵێتەوە، بە تایبەتی لەو  پیشانەدا کە زیاتر لاوان کاری تێدا دەکەن.

" ئیمە لە نزیکەوە لەوە دەکۆڵینەوە کە ئاخۆ خاوەنکارەکان چ رێوشوینێک دەگرنەبەر بۆ ئەوەی لە ریسک و زیانەکانی ژینگەی کارەکانیان شارەزا بن، لەبارەی لاوانیشەوە تەمەنێکی دوورودرێژی کارکردنیان لە پێشە، سروشتیە کە ئەگەر هەر زۆر زوو تووشی زیان و نەخۆشی بن بە هۆی کارەکانیانەوە ئەوا ئەنجامی روخێنەری لێدەکەوێتەوە." ئەوە بە گوێرەی قسەکانی پێتەر بورمان لە دەزگای ژینگەی کار.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".