.
وێنە: Jessica Gow/TT

سێ لێکۆڵەرەوە براوەی خەڵاتی نۆبێل لە بواری فیزیادان

1:24 min

ئەمڕۆ بەر لە نیوەڕۆ لەلایەن کۆمیتەی خەڵاتی نۆبێلەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕا گەیەنرا کە سێ کەس خەڵاتی نۆبێلی لە بواری فیزیادا پێ دەدرێ.

 هەروەک چاوەڕوان دەکرا خەڵاتی نۆبێڵ لە بواری فیزیادا درا بە راینەر وێیس و کیپ ئێس سۆرنی و بارری باریش، ئەوەش بەهۆی داهێنانەکانیانەوە لە ئەندازەگرتنی شەپۆلەکانی هێزی کێش کردن.

شەپۆلەکانی هێزی کێش کردن جۆرێک لە وزەی تیشکین کە لە ئەنجامی گۆڕانکاریەکان لە ئەندازەی شوێن و کات دا دروست دەبن. شەپۆلەکان بە خێرایی رووناکی دوور لەو سەرچاوەی کە پێکی هێناون جووڵە دەکەن. ئەو داهێنانەش بەشێوەیەک بەڵگەیە بۆ تیۆری رێژەی ئەنشتاین کە بەر لە ١٠٠ ساڵ باسی کردووە.

بە گوێرەی قسەکانی لارش باریسترۆم پرۆفسۆر لە زانکۆی ستۆکهۆلم ئەو داهێنانە  پەنجەرەیەکی نوێ بە رووی گەردوون دا دەکاتەوە و ئامرازی نوێ دەخاتە بەردەست بۆ ئەوەی بتوانین لە گەردوون دا ئەندازەگیری شەپۆلەکانی هێزی کێش بکەین.

جێی باسە کە هەموو ساڵێک لەم کاتەدا براوەی خەڵاتی نۆبێل لە بوارە جیاکاندا دیاری دەکرێت و پاشان لە 10ی دێسەمبەردا لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتتدا خەڵاتەکان دابەش دەکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".