Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
.
وێنە: Henrik Montgomery/TT

رێکخراوێک کار بۆ گرووپە خۆجێییەکان دەکات

1:27 min

بنکە سەرەکیەکەی لە ستۆکهۆڵم دەبێ و سیدا یەکێک لەو رێکخراوانەیە کە لە پشت ئەو دامەزراوەیەیەو هاوکاری داراییان دەکات.

رێکخراوێکی تازە کار بۆ دانیشتوانی خۆجێی و گروپە رەچەڵەکیەکان دەکا و بنکەی سەرەکی ئەو دامەزراوەیە لە ستۆکهۆڵم دەبێ.فۆندی نێونەتەوەیی خاک و مافەکانی دارستان(Internationella fonden för mark- och skogsrättigheter) یەکەم و تاکە رێکخراوە کە کار بۆ پرسی خەڵکی خۆجێیی و گروپە خەڵکیەکان دەکا لە ناوچە هەژارەکانی سەر گۆی زەوی. سیدا یەکێک لەو رێکخراوانەیە کە لە پشت ئەو دامەزراوەیەیەو هاوکاری داراییان دەکات.

"ئەوە دامەزراوەیەکی گرینگە کە کار بۆ دانیشتوانی خۆجێیی و گروپە خەڵکیەکان دەکا  لەو دێهاتانەدا کە وڵاتەکانیان هەژارە، تا هەروەک خەڵکانی دیکە مافی خاوەندارێتی و  وەبەرهێنانی زەویەکانی خۆیان هەبێ" ئەوە بە پێی وتەکانی کارین یەمتین بەڕێوەبەری گشتی دامەزراوەی سیدا.

کارین لە دریژەی قسەکانیدا دەڵێ لێکۆڵینەوەکان پێشانیان داوە ئەگەر خەڵکە خۆجییەکان مافی خاوەندارێتی و وەبەرهێنانی زەویوکانی خۆیان هەبێ ئەوە دارستانە بارانییەکان کەمتر لەناو دەچن و پلەی گەرمای زەویش کەمتر بەرزدەبێتەوە، لە رووی ئابووری و کۆمەڵایەتیشەوە هاوکاری دانیشتوانە خۆچێییەکانی ئەو ناوچانە دەکات.

بێجگە لە رێکخراوی سیدا دامەزراوەی Norad ی نۆروێژی و رێکخراوەی Ford Foundaition ی ئامریکایی پشتیوانی لەو دامەزراوەیە دەکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".