Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
.
وێنە: Jessica Gow/TT
منداڵانی ون بوو مەترسی خراپ کەلک لێوەرگرتنیان لێ دەکرێ
2:02 min

لە هەرێمی یەڤلێبۆری ساڵانە نزیکەی ١٠ منداڵی بێ سەرپەرشت ون دەبن

لە سێ سالو نیوی رابردوو دا بە رێژەی نزیکەی دوو پۆلی خوێندنگەیەک منداڵی بێسەرپەرشتی بەتەنیا هاتوو لە هەر مانگێک دا لە تۆماری دەزگای کۆچ دا نەماون، ئەوە بە گوێرەی راپۆرتێک کە بە راسپاردەی سەرۆکایەتیی هەرێمەکانی سوید ئامادە کراوە، ئێستا بەڕێوەبەرایەتیی هەرێمەکان هاوکاری یەکتر دەکەن بۆ ئەوەی لە بارەی ئەو کێشەیەوە زانیاریەکان ببەنە سەر و هاوکارییەکان زیاد بکەن.

لە هەرێمی یەڤلێبۆری ساڵانە نزیکەی ١٠ منداڵی بێ سەرپەرشت ون دەبن، رۆژی سێشەممە هەردوو هەرێمی ئۆپسالا و یەڤلێبۆری کۆنفرانسێکیان گرێ دابۆ ئەوەی لە پرسی ئەو منداڵانە بکۆڵنەوە لە سەر ئاستی هەرێمەکانیان.

ئەمیر هاشمی نیک بەرێوەبەری ئەو پرسە لە بەڕیوەبەرایەتیی هەرێمی ستۆکهۆلم پێی وایە کە هۆکارەکان بۆ پەرەگرتنی ئەو دیاردەیە زۆرن:

"ئاسان نیە کە بڵیین بە دیاریکراوی بۆچی ئەو منداڵانە ون دەبن، بەڵام تا زیاتر لە مەترسی و رارایی دابن زیاتر ریسکی ئەوەی کە بزر ببن زیاتر دەبێ، زۆر تاوانکار و تەنانەت خاوانکاری جدیش هەن کە دەیانهەوێ مندالان لەو سیستەمە بهیننە دەرێ تا کەلکیان لێ وەرگرن.

لە وڵامی پرسیارێکیP4 کەناڵی رادیۆی سوێد دا کە ئایا چی لەبارەی ئەو منداڵانەوە دەزانن کە لە دەروەی کۆمەڵگە دەژین، ئەمیر هاشمی نیک دەڵێ:
"لە دۆخێکی زۆر ناهەمواردا دەژین، هیچ شوێنێکیان نیە کە لێی بژین و ناچارن پشت بە خەڵکانی دیکە ببەستن و خراپ کەلکیان لێ وەرگرن."

بۆ چارەسەری ئەو پرسەش هاشمی نیک پێی وایە کە دەبێ لایەنە جۆراوجۆرەکان هاوکاری یەکتر بکەن و دەزگای کۆچ زانیاری وردتر لەو بارەیەوە بدا و منداڵان ئاگادار بکرێنەوە کە چ شتیک لە داهاتوودا چاوەروانیان دەکا و تەنانەت پلەی خوێندەواری  کارمەندانی کەمپەکانیش دەبێ باشتر بکرێت.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".