Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
.
وێنە: Claudio Bresciani/TT

سێ کەس براوەی خەڵاتی نۆبێڵی شیمین

1:15 min

خەڵاتی نۆبێلی ئەوسال لە بواری شیمی دا درا بە یاکۆب دوبۆشێت، یۆواکیم فرانک و ریکارد هاندەرسۆن لە وڵاتەکانی سویس، ئامریکا و بەریتانیا.

ئەمڕۆ بەر لە نیوەڕۆ لەلایەن کۆمیتەی خەڵاتی نۆبێلەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا ڕا گەیەنرا کە یاکۆب دوبۆشێت، یۆواکیم فرانک و ریکارد هاندەرسۆن  خەڵاتی نۆبێلیان لە بواری شیمی پێ دەدرێ.ئەوەش بە هۆی داهێنانی میکرۆسکۆپیکی پێشکەوتوو بە ناوی کایرۆئەلکترۆن(نەوەی نوێی میکرۆسکۆپەکان) کە توانای ئەوەی هەیە پرۆسەی جووڵەی مۆلۆکیولی لە پلەیەکی نزمی گەرمیدا لە کاتی جوڵە کردنیان دا رابگرێ و پێشانی بدا.ئەو داهێنانە هاوکاری زۆر بە زانستی بیۆشیمی و دەرمانسازی دەکات و لیکۆڵەران دەتوانن وێنەی ئەو پرۆتینانەی کە سیستمی بەرگری لە نێو میکرۆبەکان دروست دەکەن ببین و وێنەی لێ هەڵگرن، ئەو مێتۆدە دەروازەیەکی نوێ بەرووی زانستی بیۆشیمی دا دەکاتەوە،  ئەوە بە گوێرەی کۆمیتەی خەڵاتی نۆبێل.

هەر لە یەک یاکۆب دۆبۆشت، یۆواکیم فرانک و ریکارد هاندەرسۆن لە زانکۆکانی لۆزانی سویس، کۆلۆمبیای ئامریکا و کامبریجی بەریتانیا خەریکی لێکۆڵینەوەن.

جێی باسە کە هەموو ساڵێک لەم کاتەدا براوەی خەڵاتی نۆبێل لە بوارە جیاکاندا دیاری دەکرێت و پاشان لە ١٠ی دێسەمبەردا لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا خەڵاتەکان دابەش دەکرێن.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".