.
وێنە: Erik Nylander/TT

پەنابەری کەمتر بە سەر هەرێمەکاندا دابەش دەکرێ

2:12 min

بە پێی ئەو یاسایەی کە بە یاسای نیشتەجێ کردن ناسراوە ساڵی داهاتوو ژمارەی ئەو پەنابەرە تازەهاتووانەی بە سەر هەرێمەکاندا دابەش دەکرێن کەمتر دەبێت.

 ئەورۆ حکومەت بریار لەسەر ئەوە دەدات کە لە ساڵی داهاتوو هەر هەرێمەی چەند پەنابەری تازەهاتوو (ئەو کەسانەی ئیقامەیان وەرگرتووە) بگرێتە خۆی.یاسای نیشتەجی کردن لە ساڵی ٢٠١٦ هەموار کراو و بەو پێیە هەموو کۆمۆنەکان دەبێ رێژەیەک لە پەنابەری تازەهاتوو کە ئیقامەیان پێدراوە بگرنە خۆیان .

 بەرێوەبەرایەتیی هەرێمەکان بریار دەدا هەر کۆمۆنەی بەدیاریکراوی چەند کەس بگرێتە خۆی،  حکومەتیش بریار دەدا کە لە ساڵی ٢٠١٨ دا هەر هەرێمەی چەند پەنابەر بگرێتە خۆی، ئەو ژمارەیە زۆر لە ساڵانی رابردوو کەمتر دەبێ. هۆکاری سەرەکیش ئەوەیە کە ژمارەی ئەو کەسانەی داوای مافی پەنابەریی دەکەن بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

یلڤیا یۆهانسۆن، وەزیری بازاری کار دەڵێ: دەزانم کە بۆ کۆمۆنەکان زۆر سەختە  ئەو رێژە زۆری پەنابەران وەربگرن بەڵام ئاگامان لەوەش دەبێ کە هەموو کۆمۆنەکان بەشی خۆیان وەربگرن. ئەمساڵ ٢٣٦٠٠ کەس دراون بە کۆمۆنەکان، بەڵام ساڵی داهاتوو ئەو ژمارەیە بۆ ١٥٢٠٠ کەس دێتە خوار.

بەرپرسایەتیی هەرە گەورە بۆ کۆمۆنەکان پەیداکردنی شوینی نیشتەجی بوون بووە بۆ پەنابەران، لە زۆر شوێن چارەسەری کاتی بۆ ئەو پرسە کراوە، لە نێو کۆمۆنەکاندا ئەو رەخنەیە هەیە کە یاسای نیشتەجێ کردن فشار دەخاتە سەر ئەو کۆمۆنانەی کە هەر ئێستا کێشەی شوێنی نیشتەجێ بوونیاین هەیە، چونکە ئەو یاسایە دەڵێ ئەو کۆمۆنانەی باشتر گەشە دەکەن ژمارەی زیاتری پەنابەران وەردەگرن.

 پێر ئارنێ ئاندەرسۆن سەرۆکی بەش لە بەرێوەبەرایەتیی هەرێم و کۆمۆنەکانی سوێد لەو بارەیەوە دەڵێ:"ئەو کۆمۆنانەی لە گەشەسەندنی خێرادان پێشتریش کێشەی خانوویان هەبوو تەنانەت پێس ئەوەی ئەو یاسا نوێیەی نیشتەجێ بوونیش بکەوێتە کار، ئەوان بە پێی پێویست خانوویان نەبوو بۆ ئەو هێزی کارەی کە هەیانە، زۆر لە لاوانیش چاوەرێی خانوو دەکەن."

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".