.
وێنە: Lars Pehrson/SvD/TT

ئەمڕۆ مۆدێراتەکان بودجەی سێبەر دەخەنە روو

2:07 min

"بودجەیەک بۆ ئەوانەی کار دەکەن، دەیانهەوێ کار بکەن و کاریان کردووە"

ئەمڕۆ مۆدێراتەکان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی دا لە پەرلەمان بودجەی سێبەریان خستە روو، لە بابەتێک دا کە لە رۆژنامەی داگێنس نیهێتەر دا بڵاو بۆتەوە سەرۆکی پارتەکە ئۆلف کریستەرشۆن و وتەبێژی سیاسەتی ئابووری ئێلیسابێت سڤانسۆن نووسیویانە  دەڵێن کە پرسی پەنابەری، خۆشبژێوی، پۆلیس و بەرگری ئەو بوارانەن کە لە بودجەی پێشنیاری دا گرینگی زۆری پێ دەدەن.ئۆلف کریستەرشۆن لەو بارەیەوە دەڵێ:
"ئێمە بوجەیەکمان دەوێ بۆ ئەو کەسانەی کار دەکەن ، دەیانهەوێ کار بکەن یان کاریان کردووە و ئەوانەی کە پێشتر کاریان کردووە باجی کەمتر بدەن."

هەروەها لە بارەی پەنابەرانی تازە هاتووەشەوە لە بودجەکەیان دا پێشنیاری باخچەی ساوایانی بەخۆراییان بۆ ئەو بنەماڵانە کردووە کە بۆ ماوەیەکی درێژ بێکارن، هەروەها کارکردن بە مانگانەیەکی کەمتریش بۆ ئەو کەسانەی کە کاریان دەست ناکەوێ هەر لە شوێنی خۆیەتی.  

فێردریک فۆرتنباخ شرۆڤەکاری سیاسەتی ناوخۆی سوید لە بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوید دەڵێ:باسی سەرەکی کەمکردنەوەی باجی کار و باجی دەوڵەتیە کە سەرجەم ٢٥ ملیار دەکەوێ، هەروەها دەڵێ کە هەموو ئەو بودجانەی لە لایەن ئۆپۆزسیۆنەوە پێشنیارکراون باس لە کەم کردنەوەی باج دەکەن، هەموویان دەیانهەوێ کاری ئاسان دابین بکەن و  دەیانهەوێ زۆر کار لە سەر پۆلیس و بەرگری بکەن.هەموویان مۆدێلی خۆیان هەیە کە چۆن زەکات کەم بکەنەوە، بەڵام جیاوازی سەرەکیان لە سەر چۆنیەتیی مامەڵەکردنیانە لەگەڵ سویدیە دێموکراتەکان و ئەوەش زۆر پەیوەندی بە بودجەوە نیە.

مۆدێراتەکان دەیانهەوێ باجی کەمتر لەو کەسانە بستێنن کە داهاتیان لە خوارەوەیە و ژمارەیەکی کەمتریش باجی دەوڵەتی بدەن، باجی کار نزیکەی ٢٢ ملیارد کرۆن بەشی سەرەکی بودجەی مۆدێراتەکان دەگرێتەوە. ئێلیسابێت سڤانتێنسۆن ئاماژە بەوەدەدا کە نزیکەی ١٠،٥٠٠ کرۆن ساڵانە بۆ شۆفێری پاسێک یان پەرستارێک دەگەرێتەوە.

کەمکردنەوەی باجی خانەنشینکراوان و بایەخ دان بە پۆلیس و دادوەر و دادگاکان و هێزی بەرگری بەشێکی دیکەی بودجەی پێشنیارکراوی مۆدێراتەکان دەگرێتەوە.

پارتیەکە دەیهەوێ ئەو تەمەنەی کە دەست دەکرێ بە باجی دەوڵەتی بەرز بکرێتەوە و رێژەیەکی کەمتر ئەو باجە بدەن، ئەوەش لە ساڵی ٢٠١٨ دا ٢ ملیارد کرۆن دەکەوێ و لە ساڵی ٢٠١٠ دا بۆ شەش ملیارد کرۆن بەرز دەبێتەوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".