.
وێنە لە ڕاستەوە، کازۆ ئیشوگورو،هاشم ئەحمەد وێنە: Evan Agostini

خەلاتی ئەدەبی نۆبێل درا بە کازو ئیشیگورو

2:42 min

ئەمڕۆ کاتژمێر 13 بەڕێوەبەری ئەکادێمیای سویدی سارا دانیوس لە کۆنفرانسیکی رۆژنامەوانی دا بە ئامادەبوونی مێدیاکاران برەوەی خەڵاتی نۆبێل ڕاگەیاند.

 بەرێوەبەری ئەکادیمیای سویدی سارا دانیوس رایگەیاند کە کاسۆڤۆ ئیشیگیرۆی ئینگلیسی براوەی خەڵاتی ئەدەبی نۆبێلە. کازۆ ئیشیگیرۆ بە بی بی سی وت کە ئەوە بەو مانایەیە من شوێن پێی نووسەرەگەورەکان هەڵدەگرم.

ئیشیگیرۆ نووسەر، نووسەری نۆڤێل و شانۆنامەنووس ساڵی ١٩٥٤ لە ناکازاکی  ژاپۆن لە دایک بووە و چوار ساڵ دواتر کۆچی کردووە بۆ بەریتانیا.لە ناو بەرهەمە بەناوبانگەکانی دا "پاشماوەی رۆژێک" بەرچاو دەکەوێ کە لە ساڵی ١٩٨٩ بڵاو بۆووە ساڵی ١٩٩٣ کرا بە فیلم و ئەنتۆنی هۆپکینس یەکێک لەوانە بوو رۆلی سەرەکی لەو فیلمەدا گێڕا.

لە وتوێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی رادیۆی سوێد  د.هاشم ئەحمەد زادە لێکۆلەرەوەو مامۆستای زانکۆ بە بەشی کوردی رادیۆی سوێدی راگەیاند کە هەڵبژاردنی کەسێک لە نێو سەدان هەزار نووسەر دا کارێکی ئاسان نیە و هەمیشە ئەوانەی خەڵاتەکە وەردەگرن گەورەترین نووسەرەکان نین و ئەوانەش کە وەریناگرن لەوانی دیکە کەمتر گەورە نین. 

د.هاشم پێی وایە کە بە پێجەوانەی ساڵی پار ناوی کازو بە گوێی لایەنگرانی ئەدەبیات ناوێکی ئاشنایە و رۆمانی"پاشماوەی رۆژ" بە رۆمانێکی بەرز لە قەڵەم دەدا.

لە وڵامی ئەو پرسیارەدا کە بۆچی ئاکادێمیای سویدی بە دیاریکراوی کاسۆڤۆی هەڵبژاردووە ، د هاشم پیی وایە تێکنیکی بەرزی ئەو رۆمانە هۆکارێکی سەرەکیە بۆ ئەو هەڵبژاردنە.

خەڵاتی نۆبێل

خەڵاتی نوبێل لە 10 ی مانگی دێسەمبەری ساڵی 1901 بۆ یەکەم جار بەخشرا، واتا پێنج ساڵ لە دوای کۆچی دوایی ئەلفرید نۆبێل. ئەو خەڵاتە بڕی هەشت ملیۆن کرۆنە و بۆ داهێنەران لە پێنج بواردا دەبەخشرێت بواری فیزیا ، کیمیا، فیسیۆلۆجی یاخود دەرمانسایی، ئەدەب و ئاشتی. 

جێی باسە کە هەموو ساڵێک لەم کاتەدا براوەی خەڵاتی نۆبێل لە بوارە جیاکاندا دیاری دەکرێت و پاشان لە 10ی دێسەمبەردا لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتتدا خەڵاتەکان دابەش دەکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".