.
وێنە: Åserud, Lise

رێکخراوی ICANخەڵاتی نۆبێلی بۆ ئاشتی وەرگرت

1:44 min

 ئەمرۆ کاتژمێر ١١ کۆمیتەی نۆبێل لە ئۆسلۆی پایتەختی نۆروێژ(ICAN)  ڕێکخراوی دژایەتیی کردنی چەکی ئەتۆمی وەک براوەی خەڵاتی نۆبێل بۆ ئاشتی لە ساڵی ٢٠١٧راگەیاند.

 

بە گوێرەی کۆمیتەی نۆبێلی نۆروێژی هەوڵەکانی ئەو رێکخراوە بۆ سەرنجراکێشانی رای گشتی و ئاگادارکردنەوە لە   دەرەنجامە نادڵخوازەکانی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی و هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە پەیماننامەیەک بە مەبەستی قەدەغە کردنی چەکی ئەتۆمی چەند هۆکارێکی هاندەرەن بۆ پێدانی ئەو خەڵاتە. 

مارگرۆت والسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید لە لێدوانێک دا بۆ رادیۆی سوێد پێی وایە کە پێدانی ئەو خەڵاتە بەو رێکخراوە لە کاتی  خۆی دا بوو و ئەوە رێکخراوەیە کە لە ساڵی ٢٠٠٧ەوە کارێکی زۆری کردووەو ئێستا لە سەد و یەک وڵات بوونیان هەیە ئەوان لە روانگەیەکی ئەخلاقی و مرۆڤایەتیەوە دژی چەکی ئەتۆمی کاریان کردووە، ئێستاش دەزانین  کە دۆخی جیهان چەندە جدیە و وڵاتی دیکەش دەیانهەوێ ئەو چەکە بەدەست بخەن.

 لە ناو لیستی کاندیدەکان دا ناوی نادیە موراد چالاک لە بواری مافەکانی مرۆڤ دا بەرچاو دەکەوت، کە پێشتر لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش وەک کۆیلەی جنسی دەسبەسەر کرابوو.

ساڵی پار سەرۆکی کۆڵۆمبیا ژان مانیۆل سانتۆس بەهۆی هەوڵەکانی بۆ ڕاگرتنی شەڕێکی ٥٢ ساڵەی لە وڵاتەکەیدا، ئەو خەڵاتەی پێ بەخشرا 

لە ساڵی ١٩٠١ەوە ٥ خەڵات بۆ بیرەوەری ئالفرێد نوبێل کیمیازان و داهێنەری دەینامیت بە پێی وەسیەتەکەی پێشکەش بە چەند کەسێکی سەرکەوتوو لە بوارەکانی فیزیک، کیمیا، زانستی پزیشکیی، ئەدەبیات و ئاشتی دەکرێت. خەڵاتی ئاشتی لە لایان کۆمیتەی نۆبێل لە نۆروێژ پێشکەش دەکرێت و تاکە خەڵاتە کە لە دەروەی وڵاتی سوید دەبەخشرێتە وەرگری ئەو خەڵاتە. وەک نەریت لە دەی دیسامبەر لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج ئەو خەڵاتە دەبەخشرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".