.
وێنە: FREDRIK SANDBERG / TT

خۆپێشاندانێک بۆ پشتگیری لە ریفراندۆم بەڕێوەدەچێ

2:10 min

پاش ئەنجامدانی ریفراندۆم لە رێکەوتی ٢٥ی سێپتەمبەر دا و کاردانەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە ئەنجامەکانی ئەو ریفراندۆمە ئەو یەکشەممەیە ٨ی ئۆکتۆبەر کاتژمێر شەشی ئێوارە لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوێد خۆپێشاندانێکی پشتیوانی لە ریفراندۆم بەڕێوە دەچێ.

کوردۆ باکسی لە رێکخەرانی ئەو خۆپێشاندانە بەو شێوەیە بۆ بەشی کوردی رادیۆی سوێد باسی لە مەبەستەکانی ئەو خۆپێشاندانە کرد.ئەو وتی چونکە دنیا پشتگیری لە ریفراندۆمی کوردستان ناکا  و فشار لەسەر کوردستانی باشوور هەیە، ئێمە بە پێویستمان زانی خۆپێشاندان بۆ نارازەیاتیی دەربرین بە کاردانەوەی دنیای دەرەوە بکەین و هەروەها پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان بکەین.

 لە بانگەوازی خۆپێشاندانەکەدا هاتووە:"ئێستا گەمارۆی ئابووری خراوەتە سەر کوردستان و گەشتەکان بۆ فرۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی راگیراون و ئەگەری ئەوەی هێرشی سەربازی بکرێتە سەر کوردستان زۆرە،  لەو هەلومەرجە سەختەدا گرینگە کە کوردەکان، ئەرمەنیەکان و سریانەکان و کلدانیەکان کە پێکەوە لە کوردستان دەژین  بەرەورووی جیهان ببنەوە کە سەدان ساڵە پشت لە کورد دەکەن"

کوردۆ باکسی و کەماڵ گورگو رێکخەرانی ئەو خۆپێشاندانەن،باکسی دەڵێ چەند گۆرانیبێژ و رۆژنامەوان و کەسایەتیی بەناوبانگی سوێدی بەشدار دەبن، بەڵآم رێگەیان بە سیاسەتمەدارانی سوێدی نەداوە کە بەشدار بن، چونکە لە پەرلەمان بەرگریان لە ریفراندۆم نەکردووە.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".