Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
johan nygren
یوان نیگرێن، لێکۆڵەوەر وێنە: Adam Wrafter/SvD/TT
گوێ بگرە‌
(2:13 min)

دەستگەیەکی نوێ بۆ چارەسەری جوداکاریی دەکرێتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ måndag 9 oktober 2017 kl 08.42

لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا دەستگەیەک بۆ بەرگرتن بە ناعەدالەتی و پەڕاوێزیی دادەمەزرێت.

- هۆکاری ئەوەی کە لە سویددا کێشەی (segregation) پەڕاوێزیی یاخود جوداکارییمان هەیە ئەوەیە کە تا ئێستا نەمانتوانیوە ئەو میکانیزمانە لەناوبەرین کە بۆ نموونە ناعەدالەتی لە سیستێمی خوێندن و بێکاریی دەنێنەوە. یوان نیگرێن لێکۆڵەوەری دەوڵەت دەڵێت ئەم دەستگە نوێیە بۆ ئەوەیە کار لەسەر ئەو کێشەیە بکات.

یوان نیگرێن سەردانی 30 گەورە کۆمۆنی لە سەرانسەری سویددا کردووە تا پێشنیاز و بۆچوون سەبارەت بە چۆنییەتی بەرەنگاربوونەوەی کێشەی جوداکاری. ئامانج لەم سەردانەش کۆکردنەوەی زانیارییە سەبارەت بە هەرێمە جیاوازەکان و پێداویستییەکانیان، هەروەها چاوەڕوانیی ئەو کۆمۆنانە لەو دەستگە نوێیە.

(Delegationen mot segregation) ناوی ئەو دەستگە نوێیەیە کە لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا دەکرێتەوە.

زۆر بەخێرهاتنی ئەم هەوڵە دەکەین کە بە دیالۆگ لەگەڵ کۆمۆنەکان دەیەوێت کێشەی پەڕاوێزیی و جوداکاری چارەسەر بکات، لەبەرئەوەی تا ئێستا چەندین پڕۆژە هەبووە بەڵام بەو شێوە بەرفراوانە نەبووە، ئەوەش وای کردووە کە بۆ نموونە بنەماکانی پەڕاوێزیی شوێنی نیشتەجێبوون و جوداکاریی کۆمەڵایەتیی تا ئێستا ماون. کاترین خانفێلد یامێ بەڕێوەبەری سەرۆکایەتی کۆمۆن لە مالمۆ دەڵێت.

پرسی جوداکاریی پرسێکی ئاڵۆزە و چەندین بواری جیاواز دەگرێتەوە هەر لە بواری دڵنیایی و ئاساییشەوە تا دەگاتە پرسی خوێندن. هەر بۆیەوە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە هەروا ئاسان نییە و کاری درێژخایەنی دەوێت. یوان نیگرێن لێکۆڵەوەری دەوڵەت بۆ پرسی جوداکاریی دەڵێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".