Richard H. Thaler får ekonomipriset
ریچارد هۆ تەیلەر، برەوەی خەڵاتی نۆبێل لەبواری زانستی ئابوورییدا وێنە: Chicago Booth och TT

خەڵاتی نۆبێل لە بواری زانستی ئابوورییدا درایە ریچارد هۆ تەیلەر

ژانرێکی نوێی لە بواری ئابوورییدا داهنێناوە
1:42 min

ئەمڕۆ کاتژمێر11:48 ئەکادێمیای زانستیی شاهانە برەوەی خەڵاتی نۆبێلی لە بواری ئابووریدا ڕاگەیاند کە  لێکۆڵەوەری ئەمەریکی ڕیچارد هۆ تەیلەرە.

سکرتێری هەمیشەیی ئەکادێمیای زانستیی شاهانە یۆران کۆ هانسۆن لە هۆکاری بەخشینی خەڵاتەکە بە تەیلەر دەڵێت، ئەو لێکۆڵەوەرە ئەمەریکییە واتا، ڕیچارد هۆ تەیلەر ژانرێکی نوێی بە ناوی ڕەفتاری ئابووری یاخود سایکۆلۆجیی ئابووریی لە بواری زانستی ئێکۆنۆمییدا داهێناوە.

واتا ئەم لێکۆڵینەوانە نیشانی دەدات کە چۆن باری دەروونیی مرۆڤ کار لە بڕیارە ئابوورییەکانی دەکات.

ئەم لێکۆڵینەوەیە لەسەر هاووڵاتیی ئەمەریکیی تاقیی کراوەتەوە و دەرئەنجامی باشی هەبووە بۆ نموونە خەڵکی هاندراون کە لەسەر مووچەی مانگانەیان پاشەکەوت بۆ خانەنشینییان بکەن.

جێی باسە خەڵاتی نۆبێل لەبواری ئابووریدا لە ساڵی 1968 ەوە بڕیاری لەسەر درا کاتێک بانکی سەرانسەریی سوید یادی 300 ساڵەی دامەزراندنی کردەوە. هەرچەندە ئەم خەڵاتە لە وەسییەتنامەکەی ئەلفرێد نۆبێلدا نەهاتووە بەڵام دامەزراوەی نۆبێل ئەم خەڵاتەی پەسەند کرد. خەڵاتەکەش دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی لە بواری زانستی ئابوورییدا گۆڕانکاریی و نوێکاریی دەکەن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".