Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
.
وێنە: Janerik Henriksson/TT
گوێ بگرە‌
(1:52 min)

زۆرینە لەگەڵ قەدەغەکردنی هاوسەرگیریی منداڵانن

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 10 oktober 2017 kl 14.17

سیاسییەکان بە پشتیوانیی هاووڵاتییان دەتوانن یاساکان دژ بە هاوسەرگرییی منداڵان بگۆڕن، ئەلێکساندەر گابێلیچ لە کۆمەڵەی سویدیی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە دەڵێت.

بە پێی ئامارێکی نوێی کۆمپانیای ئاماری (Sifo) چوار لە پێنجی ئەو کەسانەی لە سەرانسەری سویددا پرسیاریان لێ کراوە لەگەڵ قەدەغەکردنی هاوسەرگیریی منداڵاندان و داوا دەکەن کە هاوسەرگیریی نێوان ئەو منداڵانەی لە وڵاتانی دیکەوە هاتوون پەسەند نەکرێت.

جێی باسە پرسی هاوسەرگیریی منداڵان دەمێکە لە پەرلەمانی سویددا تاووتوێ دەکرێت، بەڵام تا ئێستا بوار بۆ هاوسەرگیریی منداڵان واتا ئەو کەسانەی لە خوار هەژدە ساڵەوەن هەیە. هەروەها لە ساڵی 2015وە کە ژمارەیەکی زۆر پەنابەر ڕوویان لە سوید کرد هەندێکیان لەو کەسانەن کە لە خوار تەمەنی هەژدە ساڵەوەن و هاوسەرگیرییان کردووە.

بەڵام دەستگە دەوڵەتییەکان و کۆمۆنەکان تا ئێستا هیچ ڕێکار و بنەمایەکیان نەخراوەتە بەردەست کە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە هاوسەرگیرییەدا بکەن.

ئەمەش بەپێچەوانەی چەندین ڕێککەوتننامەی ئەنجوومەنی نەتەوەیەکگرتووەکانە، کە تێیدا هاتووە کە تا ساڵی 2030 دەبێت هەموو ئەندامانی ئەنجوومەنەکە هاوسەرگیریی منداڵان قەدەغە بکەن.

جێی باسە ڕۆژانە 47 هەزار منداڵی کچ لە جیهاندا دەدرێن بەشوو و مافی دیاریکردنی چارەنووسیان لێ زەوت دەکرێت. هەر بۆیە پێویست بە یاسای دیاریکراو و ڕوونە لە سویددا تا بەر بەو جۆرە هاوسەرگیرییە بگیرێت بەڕای ئەلێکساندەر گابێلیچ لە کۆمەڵەی سویدیی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە (Svenska FN förbundet).

سەبینێ 11 ی ئوکتۆبەر کە ڕۆژی جیهانیی کچانە تۆڕی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پەرلەمانی سوید و کۆمەڵەی سویدیی نەتەوەیەکگرتووەکان سیمینارێك بۆ تاووتوێکردنی ئەو پرسە واتا چۆنییەتی قەدەغەکردنی هاوسەرگیریی منداڵان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".