Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
riksdagen
پەرلەمانی سوید وێنە: Anders Wiklund/TT
گوێ بگرە‌
(3:58 min)

پرسی تەندروستی و کۆچ لە پەرلەمان گەرم بوو

بڵاو کرایه‌وه‌ onsdag 11 oktober 2017 kl 09.28

سەرەکوەزیرانی سوید و سەرۆکی پارتی سۆسیالدیموکراتەکان ستێفان لۆڤێن سەرەتای گفتوگۆکانی بە کەموکورتییەکانی بواری خزمەتگوزاریی تەندروستی کردەوە.

سەرەکوەزیرانی سوید و سەرۆکی پارتی سۆسیالدیموکراتەکان ستێفان لۆڤێن سەرەتای گفتوگۆکانی بە کەموکورتییەکانی خزمەتگوزاریی تەندروستی کردەوە و ئاماژەی بە گرنگیی تەرخانکردنی بودجەی زیاتر بۆ بواری تەندروستی و بوارەکانی دیکەی وەک فێرگا و چاودێریی بەساڵاچووان کرد.

لۆڤێن هەروەها ئاماژەی بە برەوی ئابووریی سوید کرد و گوتی ئێمە توانیومانە کاسە دەوڵەت پڕ بکەینەوە و لێشی زیاد بێت دوای ئەوەی حکوومەتی ڕاستڕەو بە بەتاڵی دایە دەستمان. ئەو گوتی ئەو پارانە دەبێت بۆ پتەوکردنی ئاساییشی وڵاتەکەمان بەکار بهێنرێت نەک تەنها بۆ خزمەتی ئەو کەسانەی کە دەوڵەمەندن. بۆ نموونە زیادکردنی کۆمەکی منداڵ (Barnbidrag) یەکێک لەو هەوڵانەی حکوومەتە بۆ پتەوکردنی ئابووریی خێزان.

سەرەکوەزیران ئاماژەی بە کێشەی تاوانکاریی کرد و دەڵێت بە توندی بەرەنگاری تاونکاریی ڕێکخراو (organiserade kriminalitet) دەبینەوە و ئەو کەسی تاوان بکات دەبێت سزا بدرێت.

جگە لەوەش ڕەخنەی لە سیاسەتی باجی بەرەی ڕاست و مۆدێراتەکان گرت کە گەر سیاسەتی کەمکردنەوەی باج وەک ئەوەی بەرەی ڕاست دەیخوازێ پەیڕەو بکرێت ئەوا بواری خزمەتگوزاریی گشتیی پاشەکشە دەکات.

دوای لۆڤێن سەرەی سەرۆکی نوێی پارتی ڕاستڕەوی مۆدێراتەکان ئولف کریستەرسۆن بوو کە بۆ یەکەمجار لە دێباتی سەرۆکی پارتەکانی سوید لە پەرلەمان بەشدار بوو. 

کریستەرسۆن  تیشکی خستە سەر پرسی کۆچ و دەڵێت سیاسەتی کۆچ لەم چەند دەیەیەی ڕابوردوودا سیاسەتی کۆچ بێ بنەما و ناجدیی بووە. ئەو دەڵێت لە کاتێکدا ئاستی کۆچبەریی بەهۆی کارەساتی سروشتیی و جەنگەوە لە زیادبووندایە بەڵام سوید ئامادەیی باشی بۆ ئەو باردۆخە نوێی جیهان نییە و سیاسەتی ئێستامان بەرگەی ئەو گۆڕانکارییانە ناگرێت.

ئەو گوتی سیاسەتی کۆچی سوید نابێت لە سیاسەتی وڵاتانی دیکەی یەکییەتیی ئەورووپا جیاواز بێت بۆ نموونە لە وەرگرتنی ژمارەی پەنابەران، هەروەها ئەو پەنابەرەی داواکەی پەسەندن ناکرێت دەبێت سوید بەجێ بهێڵێت.

دواتر یمی ئۆکێسۆن سەرۆکی پارتی دیموکراتەکانی سوید (Sverigedemokraterna) باسی  لەو کێشانە کرد کە یەخەی کۆمەڵگەی سویدی گرتووە بۆ نموونە ئاژاوە و تومبیل سووتاندن کە بۆتە ڕووداوی ڕۆژانە بە ڕای ئەو.

ئۆکێسۆن هۆکاری ئەو کێشانەی بۆ سیاسەتی دڵفراوانی و باوەشکردنەوەی سوید گەڕاندەوە کە لەبری ئەوەی گوێ لە بەرەی ڕەخنەگر بگرن و هۆشدارییەکانیان بەهەند بگرن خەریکی تاوانبارکردنی ئەو لایەنە بوون کە ئاماژەیان بەو کێشانە دەکرد. ئۆکێ سۆن دەڵێت.

بەگشتیی پرسی کۆچ، سیستێمی خۆشگوزەرانی و ئاساییش هەروەها پرسی ژینگە لەو پرسانە بوون کە پارتەکان گفتوگۆیان لەسەر کرد.

بەڵام بەڕای لێکدەرەوەی سیاسی لە ڕادیۆی سوید، فرێدریک فورتەنباخ هەرچەندە تا ئێستا پرسی کۆچ لە پرسە گەرمەکانی دێباتی سیاسییە لە سوییدا بەڵام لەم دێباتەی ئەمڕۆوە و ئامارەکانی ئەم دواییە کە ڕای خەڵکی نیشان دەدەن، دەردەکەوێت کە پرسی خزمەتگوزاریی تەندروستی و کەموکورتییەکانی ئەو بوارە لە گەرمترین و پێشەنگترین پرسەکانی کۆمەڵگەی سویدە.

ئەوەیش بەهۆی بۆ نموونە زیادبوونەی ماوەی چاوەڕێکردن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریی یاخود کەمیی کارمەندانی بواری منداڵبوون و ئەو کێشانەی بەو هۆیەوە بۆ هاووڵاتییان هاتۆتە ئارا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".