.
وێنەی ئەو کاتەی پەنابەران لە دەستگەی کۆچەوە بەرەو فڕۆکەخانە دەبرێن وێنە: Thomas Johansson/TT

ناردنەوەی پێنج پەنابەر دوا خرا

0:59 min

دەستگەیەکی باڵا پێداچوونەوە بە کەیسی پێنج لەو 15 ئەفغانییە دەکاتەوە کە دوێنێ لە یۆتۆبۆرییەوە دەبوا دیپۆرت بکرێنەوە.

 پۆلیسی یۆتۆبۆری دەڵێن بەهۆی ئەوەی کە بارودۆخێکی نوێ هاتۆتە پێش ئەو پێنج کەسە نانێردرێنەوە و جارێکی دیکە دەستگەیەکی باڵا بە بڕیاری ناردنەوەیاندا دەچێتەوە. بەڵام سەبارەت بە هۆکاری دواخستنی بڕیاری ناردنەوەی ئەو پێنج پەنابەرە ئەفغانییە و ئەو دەستگەیەی بە کەیسەکەیاندا دەچێتەوە پۆلیسی یۆتۆبۆری هیچ ناڵێن.

جێی باسە دوێنێ سێشەممە 15 پەنابەری ئەفغانی کە داواکانیان پەسەند نەکراوە لە فڕۆکەخانەی لاندڤێتەری شاری یۆتۆبۆرییەوە بۆ دیپۆرتکردنەوە بەرەو کابولی پایتەختی ئەفغانستان ئامادە کرابوون بەڵام دواتر تەنها 10 کەس لەو پەنابەرانە نێردرانەوە کە نۆیان پیاو و یەکێکیان ژن بوو.

هەر دوێنێ بە سەدەها کەس دژ بە ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە لەبەردەم دەستگەی کۆچ لە شاری یۆتۆبۆری کۆبووبەنەوە و هەوڵیاندا بەر بەو ئوتوبوسە بگرن کە بە پەنابەرەکانەوە بەڕێوە بوو بۆ فڕۆکەخانە، بەڵام پۆلیس توانیی بڵاوەیان پێ بکات.

دیپۆرتکردنەوەی 10 پەنابەرەکەی دیکە بە بێ کێشە کاتژمێر 22:30 شەو بەڕێوە چوو.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".