.
وێنە: Øijord, Thomas Winje

ماڵپەڕی ساختەی ئەدرێسگۆڕین زیادی کردووە

2:21 min

پۆلیس هۆشداریی دەدات کە ئەو ماڵپەڕانە ناو و ئەدرێسی هاوڵاتییان بۆ نموونە بۆ وەرگرتنی قەرزی بانک بەکار دەهێنن.

یان ئولسۆن لە ناوەندی نەتەوەیی دژ بە ساختەکاریی دەڵێت بەداخەوە ئەو ماڵپەڕە ساختانە زیرەکانە بە ڕووکەشی ماڵپەڕەکەیان دەتوانن هاوڵاتییان بخەڵەتێنن، بۆ نموونە ناوی ماڵپەڕەکە بە تەنها پیتێک لە ناوی ماڵپەڕە ئاساییەکان جیاوازیی هەیە. واتا بەڕووکەش لە ماڵپەڕە فەرمییە ئاساییەکان دەچن. هەر بۆیە دەبێت زۆر دڵنیا بیت لەکام ماڵپەڕەی ئینتەرنێتەوە ئەدەرێسی ماڵەکەت دەگۆڕیت.

جێی باسە تاکە ماڵپەڕ کە بێبەرامبەر ئەدرێسی ماڵەکەت دەگۆڕێت ماڵپەڕی (adressändring.se)ە کە لەلایەن (Postnord)ەوە بەرێوە دەبرێت. بەڵام لەو ماڵپەڕە ساختانەدا بۆ ئەوەی بتوانیت ئەدرێسەکەت بگۆڕیت دەبێت نزیکەی 1000 کرۆن بدەیت لە کاتێکدا کارکەشت بۆ ئەنجام نادرێت، واتا ئەدرێسەکەت ناگۆڕدرێت وەک خوازراو.

دەرئەنجامی بەکارهێنانی ئەو ماڵپەڕە ساختانە مەترسیدارە لەبەرئەوەی ئەو ئەدرێس و زانیارییە تایبەتییانەی هاووڵاتییان کە دەستیان دەکەوێت بۆ کاری ساختەکاریی دیکە بەکاری دەهێنن بۆ نموونە قەرزوەرگرتن لە بانک، یاخود قەرز لەڕێی ئێس ئێم ئێس و کارتی بانکەوە،

 هەروەها کڕینی شتوومەک لە ڕێی ئینتەرنێتەوە بەناوی تۆوە و دواتر فاکتورکە دێت بۆ تۆ، واتا ئەو کەسەی کە زانیارییەکانی کەوتۆتە دەستی ماڵپەڕە ساختەکان. دیک مالملوند پسپۆڕی بواری ئاساییش دەڵێت. دیک مالملوند هەروەها دەڵێت لە ئێستادا دیاردەی فاکتورەناردنی ساختە کەمی کردووە و لە بەرامبەردا ئەم دیاردە نوێیە واتا ماڵپەڕی ئەدرێسگۆڕینی ساختە بەرفروان بووە.

بۆ ئەوەی هاووڵاتیی تووشی ئەو جۆرە ساختەکارییانە نەبێت بەڕای مالملوند باشتر وایە لە کاتی ماڵگواستنەوە گۆڕینی ئەدرێسی ماڵ لە ڕێی دەستگەی باجەوە (Skatteverket) و لە ڕێی (adressändring.se) ئەنجام بدرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".