Elisabeth Båvall är sektionschef på Skatteverket i Göteborg.
Elisabeth Båvall är sektionschef på Skatteverket i Göteborg. وێنە: Sveriges Radio och Christine Olsson / SCANPIX / TT

وەرگرتنی ژمارەی ناسنامەی کاتیی تووند دەکرێتەوە

1:41 min

بۆ بەرگرتن لە ساختەکاریی و هەڵەتێگەشتن لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا ڕێساکانی تایبەت بە وەرگرتنی (samordningsnummer) دەگۆڕێت.

بۆ نموونە ئەو کەسەی کە ناسنامەی ساختەی هەیە یاخود مۆڵەتی کارکردنی لە سویددا نییە چیتر ناتوانێت ژمارەی ناسراو بە (samordningsnummer) لە دەستگەی باج وەر بگرێت. پیا بلانک تیۆرنروس پسپۆڕی بواری یاسا لە دەستگەی باج (Skatteverket) دەڵێت.

جێی باسە ژمارەی ناسنامەی کاتیی (samordningsnummer) وەک ژمارەی ناسنامەی (personnummer) ئاساییە بەڵام بۆ ماوەیەکی دیاریکراو بەکار دێت، بۆ نموونە بۆ ئەو کەسانەی کە لە سوید ناویان تۆمار نییە بەڵام بۆ ماوەیەک لە سوید دەخوێنێت یاخود دەیەوێت لەو ماوەیەدا تومبیلێک بکڕێت.

ئەو ژمارەیە بەبێ کۆنترۆڵ و لێکۆڵینەوە لەلایەن دەستگەی باجەوە دەدرێتە ئەو کەسانەی داوا دەنێرن، بەڵام ئەو ژمارەیە لەلایەن هەندێک کۆمپانیا و دەستگەوە وەک ژمارەیەکی باوەڕپێکراوی واتا وەک (personnummer) مامەڵەی لەگەڵ دەکەن. هەربۆیە بۆ نموونە خەڵکانێک خراپ کەڵک لەم ژمارە کاتییە وەردەگرن بۆ نموونە کۆمەکی پێ وەردەگرن.

هۆکارێک کە بواری بۆ ئەو ساختەکارییە کردۆتەوە ئەوەیە کە تا ئێستا کارمەندانی دەستگەی باج ناچاربوون ئەو ژمارە کاتییە بدەنە ئەو کەسانەش کە کار و مۆڵەتی مانەوەشیان نەبووە.

بەڵام لەمەودوا و لەماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا ڕۆتینی کارکردن لەو باریەوە دەگۆڕێت و زۆرینەی ئەو کەسانەی داوای ئەو ژمارەیە دەکەن دەبێت مۆڵەتی کارکردنیان وەرگرتبێت.

سەیری لینکی هاوپێچیش بکە!

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".