.
وێنە: Vilhelm Stokstad/TT

لێکۆڵینەوە لە بەرپرسی پۆلیس ناکرێت

1:25 min

سەرۆکی داواکاری گشتیی بڕیاری داوە لێکۆڵینەوە لە سەرۆکی گشتیی پۆلیس دان ئیلیاسۆن نەکرێت، هەرچەندە دژ بە یاسای پاراستنی نهێنی بڕیاری داوە.

جێی باسە ئەم بڕیارەی سەرۆکی داواکاری گشتیی لە کاتێکدایە کە بەرپرسی گشتیی دەستگەی پۆلیس دان ئیللیاسۆن دوای ڕووماڵێکی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید ئێکۆت (Ekot) و کەناڵی پێ فیرای ستۆکهۆڵم (P4 Stockholm)  دێت کە ئاشکرایان کرد سەرۆکی گشتیی دەستگەی پۆلیس دان ئێلییاسۆن بە بێ ڕاوێژ لەگەڵ حکوومەت و دژ بە یاسای تایبەت بە پاراستنی ئاسایشی دەوڵەت  ساڵی 2015 ڕێزپەڕیی لەو یاسایەدا کردووە و ڕێی داوە کۆمپانیاییەکی کەنەدی بە ناوی (سی جی ئای) سیستێمی مووچەی پۆلیس نوێ بکاتەوە.

 ئەو سیستەمە ئەلەکترۆنییەی پۆلیس بۆ نموونە، ناو و زانیاریی نیشتەجێبوونی پۆلیس، ئاستی ئەزموونیان، زانیاری لەسەر خێزان و کەس و کاری ئەو پۆلیسە، تەنانەت زانیاری سەبارەت بە دوایین سەفەری پۆلیسەکە هەبووە. 

بەڵام سەرۆکی دادوەری گشتیی ئەندەرش یاکوبسۆن لە بڕیارەکەی ئەمڕۆیدا سەبارەت بە ئەنجامنەدانی لێکۆڵینەوە لە دان ئیلییاسۆن دەڵێت ڕاستە یاسای پاراستنی ئاساییش پێشێل کراوە بەڵام هیچ زانیارییەکی نهێنیی و هەستیار نەخراوەتە دەستی ئەو کۆمپانیا بێگانەیە و هیچ کەسیک بەو هۆیەوە تووشی کێشە نەهاتووە.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".