.
وێنە: Adam Ihse / TT

سویدییەکان لەگەڵ قەدەغەکردنی ماددە پلاستیکییەکاندان

1:00 min

ئەو کەلوپەلانەی لە ماددەی پلاستیک بۆ بەکارهێنانی یەکجار دروستکراون ژینگە دەشێوێنن. بەڕای فۆندی جیهانیی سروشت (Världsnaturfonden).

بەپێی ڕاپرسییەکی نوێ کە لە سەر داوای فۆندی جیهانیی سروشت کۆمپانیای ئاماری سیفۆدا (Sifo) ئەنجامی داوە دو لە سێی سویدییەکان لەگەڵ ئەوەدان کە بۆ نموونە قاپ، کەوچک و بابەتی دیکەی پلاستیک کە یەکجار بەکار دەهێنرێن و فڕێ دەدرێن، قەدەغە بکرێت، لەبەرئەوەی لەکاتی فڕێدانیاندا زۆربەی کات دەکەونە نێو دەریاکان و لەوێوە ژینگە دەشێوێنن.

 لەحاڵی حازردا پرۆسەی بەکارهێنانەوە یاخود گەڕاندنەوەی ماددە پلاستیکییەکان بۆ ئەو شوێنانەی بەرهەمی نویێان لێ دروست دەکەنەوە واتا ئەوەی پێی دەوترێت (återvinning) لەسەدا 45ە ئەمەش ئاستێکی نزمە بەڕای دامەزراوەی سوید پاک ڕابگرە (Håll Sverige rent).

 جێی باسە پرسی ماددە پلاستیکییەکان و ژینگە جێی نیگەرانی حکوومەتیشە، لە مانگی شەشی ڕابوردوودا حکوومەت داوای لە دەستگەی پاراستنی سروشت کرد کە لەوە بکۆڵنەوە چۆن ژینگە لە ماددە پلاستیکییەکان بپارێزرێن هەروەها ئەو کێشانەی بەهۆی تێکەڵبوونی پلاستیکەوە لەگەڵ ئاوی دەریاچە و دەریاکاندا دروست دەبن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".