.
وێنە: Jessica Gow / TT

خۆکوژی لە ناو ئەو لاوانەی بە زۆرەملێ دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە زیادی کردووە

2:05 min

لە دوای ساڵی ٢٠١٣ەوە دوو تازەلاو لە خانەی حکومەتی لاوان خۆیان کوشتووە و ژمارەی ئەوانەش کە هەوڵی خۆکوژیان داوە دوو بەرامبەر زیادی کردووە.

بە پێی ئامارەکانی دەزگای بەڕێوبەری دامەزراوەکان (Institutionssstyrelse)  لە دوای ساڵی ٢٠١٣ەوە دوو تازەلاو لە خانەی لاوان خۆیان کوشتووە و ژمارەی ئەوانەش کە هەوڵی خۆکوژیان داوە دووجا زیادی کردووە.

بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی ئافتۆنبلادێت کچێکی ١٣ ساڵە لە هاوینی رابردوو لە یەکێک لە خانە حکومییەکانی لاوانی دەورووبەری ستۆکهۆڵم کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ئەم کچە ١٣ ساڵەیە ADHDی هەیە و لە خانەیەکی لاوان نیشتەجێ کراوە کە تایبەتە بەو لاوە بەتەمەنترانەی کە لە تاوانکاری و مادەهۆشبەرەکان گلاون، لە کاتێک دا ئەو کچە هیچ یەک لەو کێشانەی نەبووە، لێکۆڵینەوەکانی رۆژنامەکە ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە ئەو کچە نەیزانیوە بۆچی و تاکو کەی لە خانەی لاواندا تەریک دەژی.ئەو بنەماڵەیەی کە پێشتر ئەو کچە لەگەڵیان ژیاوە دەڵێن:

"هەمیشە بیرم لەوە دەکردەوە کە ئەو کچە چ تاوانێکی کردووە، ئەو منداڵ بوو، وەک ئەوەبوو کە لە زیندانێک دابێ، خراپتر لە زیندانیش."

کێنت ئێلیاسۆن لە دەزگای بەڕێوەبەری دامەزراوەکان دەڵێ : هەوڵ دەدەین لە ئامارەکان بکۆڵینەوە، ژمارەکە کەمە بەڵام بە هەر حاڵ دا زۆر تراژیدییە. دەبێ بزانین چ شتێک وای کردووە کە ئەو ژمارەیە بەو شێوەیە بەرز ببێتەوە.

ژمارەی هەوڵەکانی خۆکوژی لە ساڵی ٢٠١٣ەوە لە دە حاڵەتەوە بۆ بیستویەک حاڵەت زیادی کردووە ، دەزگای تەندروستی پێڕاگەیشتن (IVO) ئێستا دەیهەوێ لە خۆکوژیی ئەو کچە ١٣ ساڵەیە بکۆلێتەوە.

ADHD بە شێوەی جیاواز لای کەسە جیاوازەکان دەردەکەوێ، دەکرێ تووشی ئەو حاڵەتە ببی ئەگەر کێشەی نەبوونی فوکوست هەبێ و نەتوانی شێوەی رەفتار کردنت کۆنترۆل بکەی،  لەو ژینگانە بێزار ببی کە جوڵە و خەڵکی زۆری تێدایە یان نەتوانیت رێک و پێکی دەوروبەری خۆت بپارێزی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".