.
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

مۆدێراتەکان سیاسەتێکی پەنابەریی تووندتر دەگرنە بەر

2:35 min

لە کۆنگرەی مۆدێراتەکان کە لە پشووی هەفتەی رابردوو لە شاری ئۆرۆبرۆ بەڕێوە چوو زۆرینە لەگەڵ تووندکردنەوەی سیاسەتێکی پەنابەریدا بوون.

 بە پێی ئەو سیاسەتە نوێیە مۆدێراتەکان مەرجی شارەزابوون لە زمان و زانیارییە کۆمەڵایەتیەکان وەک پێش مەرجی بوون بە هاوڵاتیی سوێدی پێشنیار دەکەن و ئەوانەش توانای بەخێوکردن و دابین کردنی بژێوی خۆیانن هەیە زووتر دەکرێنە هاووڵاتی سویدی.

لە لایەکی دیکەشەوە ئەگەر کەسێک تاوانی گەورە ئەنجام بدات بۆ نموونە لە تاوانی تیرۆرەوە بگلێ و هاوڵاتی وڵاتێکی دیکەشی هەبێ ئەوا مافی  هاوڵاتی سویدی  لێ دەستێنرێتەوە.

فرێدریک فورتینباخ چاودێری سیاسەتی نێوخۆ لە رادیۆپی سوید پێی وایە کە لەم کۆنگرەیەوە سیاسەتی مۆدێراتەکان  بەرەو ڕاست ڕۆشتووە بە پێچەوانەی سیاسەتی ئەم چەند ساڵەی ڕابوردوویان کە بە مۆدێراتە نوێکان ناسرا بوون، ئەوەش بەو گۆرانکارییە تووندانەی کە لە سیاسەتی پەنابەریی و سیستمی داد و پێدانی کۆمەکە کۆمەڵایەتییەکان دەیگرنە بەر.

پارتیەکە دەیهەوێ مافی داواکردنی پەنابەریی لەناو یەکێتی ئەوروپادا هەڵوەشێنێتەوە واتا پەنابەر بۆی نەبێت بێت لە سویددا داوای پەنابەریی بکات، لە بری ئەوە سیستمی وەرگرتنی پەنابەران بە پێی سەهم لە دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بخاتە گەڕ واتا ئەو ڕێژەیەی کە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هەر وڵاتێکی دیاری دەکات.

ئەو کەسانەش کە وڵامی نەخێر وەردەگرنەوە مەترسی ئەوەیان لێ دەکرێت خۆیان بشارنەوە، دەسبەسەر بکرێن. پۆلیسیش کۆنترۆلی زیاتری بێگانەکان بکات لە ناو سوید دا،واتە لە رێگەی داواکردنی ناسنامەوە لەو کەسانە بکۆڵدرێتەوە کە گومانی ئەوەیان لێ دەکرێت کە بە نایاسایی لە سویددان.

بێجگە لەوانە مۆدێراتەکان دەیانهەوێ وادەی دووبارە داواکردنەوەی مافی پەنابەریی درێژتر بکەنەوە لە چوارساڵەوە بۆ دەساڵ. واتا ئەو کەسەی کە داواکەی ڕەت کراوەتەوە دوای دە ساڵ بۆی هەیە جارێکی دیکە داواکەی پێشکەش بکاتەوە.

بێجگە لە سیاسەتی پەنابەریی مۆدێراتەکان بە کۆمەڵێک پێشنیازی دیکەوە بەرەو هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو دەچن لەوانە قەدەغەکردنی سواڵکردن لە هەموو سوید، باجی کەمتر و بە هێزکردنی بەرگریی و بە تووندی بەرەورووبوونەوەی تاوانکاریی.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".