Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
.
وێنە: Alexander Larsson Vierth/TT

پێشنیاز کراوە خەرجی رادیۆ و تەلەفزیۆن لە سەر باج بێت

1:48 min

ئەمڕۆ حکومەت پێشنیارێکی لیژنەی پابلیک سێرڤیسی پەرلەمان وەرگرت سەبارەت بەوەی کە چۆن رادیۆی سوێد و تەلەفزیۆنی سوێد و رادیۆی خوێندن لە داهاتوودا لە رووی ئابوورییەوە بەڕێوە ببردرێن.

 ستورێ نۆرد وتەبێژی کۆمیتەی پەرلەمانی پابلیک سێرڤیس(public service)  رایگەیاند ئەوان پێشنیار دەکەن کە مانگانەی رادیۆ و تەلەفزیۆن لە سەر بنەمای باج دابڕێژدرێتەوە و هەموو کەسێک کە لە سەرەوەی ١٨ ساڵە ئەو مانگانەیە بدات، ئەمەش لە ساڵی ٢٠١٩ەوە کاری پێ دەکرێ و ساڵانە ١٣٠٨ کرۆن دەبێ.

ئەو کۆمیتەیە ساڵی پار لە نوینەرایەتیی هەر هەشت حیزبەکەی پەرلەمان پیکهات بە مەبەستی دارشتنی پێشنیارێک بۆ چۆنیەتی دابین کردنی هەزینەی پابلیک سێرڤیس. 

ئەوانەی لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵین یان هیچ داهاتێکیان نیە ئەم هەزینەیە نادەن. بە پێی ئەو پێشنیارە ئەو هەزینەیە لە لایەن تاکەکەسەوە دەدرێ، ئەوەش بەو هۆیە کە کەلک وەرگرتن لە رادیۆ و تەلەفزیۆن بە شێوەیەکی تاکەکەسی ئەنجام دەدرێ.واتە ئەگەر لە ماڵیک دا دووکەس دەرامەتیان هەبێ دەبێ ساڵانە ٢٦١٦ کرۆن بدەن.

ئەو کەسانەش کە مانگانەکەیان لە ١٣٦٠٠کرۆن کەمترە هەزینەیەکی کەمتر دەدەن و ئەو کەسانەش کە هیچ دەرامەتێکیان نیە کە باجی لێ بدەن ئەم هەزینەیە نایانگرێتەوە.

ساڵانەی رادیۆو تەلەفزیۆن لە ئێستادا ٢٣٤٠ کرۆنە، واتە ١٩٥ کرۆن بۆ هەر مانگێک، مەبەست لە پابلیک سێرڤیس کەناڵی یەک و دووی تەلەفزیۆنی سوێد و رادیۆی سوێد و رادیوی خوێندنە  کە لە رێگەی ئەو هەزینەیەوە بەرێوەدەچن کە هاوڵاتیان دەیدەن نەک لە رێگەی باجەوە. مانگانەکە بۆ هەمووان وەک یەک وایە تەنانەت بۆ خوێندکاران و خانەنشین کراوانیش.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".