Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
.
وێنە: Mattias Mächs/TT

کوردانی سوید بۆ پشتگیری لە کەرکوک کۆدەبنەوە

2:09 min

 لە کاتژمێر هەشتی ئەم بەیانییەوە ژمارەیەک کوردی سوید لە گۆڕەپانی سێرگەلستۆری لە ستۆکهۆڵم بۆ پشتگیریی لە خەڵکی کەرکوک و بۆ ڕاگرتنی شەڕ کۆ بوونەتەوە.

بەشی کوردیی ڕادیۆی سوید پەیوەندی کرد بە یەکێک لە ڕێکخەرانی ئەو خۆپیشاندانە، کە ڕۆژنامەوان و چالاکوانی سیاسیی کوردۆ باکسییە.

 باکسی هەروەها دەڵێت، جگە لەم خۆپیشاندانە هەنگاوی داهاتوومان ناردنی بانگەوازێکە بۆ نموونە بۆ ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و وەزارەتی دەرەوەی سوید بە ئامانجی ڕاگرتنی شەڕ و هێرش بۆ سەر کەرکوک هەروەها بۆ پشتتیوانی داخوازییەکانی گەلی کورد.

پاش ئەنجامدانی ریفراندۆم لە رێکەوتی ٢٥ی سێپتەمبەر دا ناکۆکیی و گرژی کەوتە نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و تا سەرەنجام ئەورۆ هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی بەرەو شاری کەرکووک و کێڵگە نەوتیەکان پێشرەویان کرد.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".