Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
کەرکووک Kirkuk
لەیلا شۆراوی، کوردێکی سوید کە ئێستا لە کوردستانە وێنە: AHMAD AL-RUBAYE
گوێ بگرە‌
(3:04 min)

لەیلا شۆراوی: تەسلیمکردنی کەرکوک جەرگبڕ بوو

بڵاو کرایه‌وه‌ tisdag 17 oktober 2017 kl 11.21

یەکێک لەو کوردانەی سوید کە ئێستا لە کەرکوکە دەڵێت بارودۆخەکە ئێستا ئارامە بەڵام خەڵکی زۆر نائومێد بوون.

لەیلا شۆراوی یەکێک لەو کوردانەی سویدە کە بە سەردان لە کەرکوکە و لە پەیوەندیی لەگەڵ بەشی کوردیی ڕادیۆی سویددا دەڵێت، خەڵکی لە بەدەستەوەدانی شارەکەیان توڕەن و جێهێشتنی کەرکوک بۆ هێزەکانی حەشدی شەعبی و ئاوارەبوونی خەڵکەکە دیمەنێکی جەرگ بڕ بوو.

جێی باسە پەلاماردانی شاری کەرکوک لە هەرێمی کوردستان بەرەبەیانی ڕۆژی دوو شەممە واتا دوێنێ ڕوویدا، گرتنەوەی کەرکوک ماوەیەکی کەمی خایاند بەهۆی ئەوەی کە پێشمەرگە بەرگرییان نەکرد و کەرکوکیان جیهێشت.

ئەمەش پاش ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی ناوەند لە بەغداد و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دێت، کە حکوومەتی ناوەند لە بەغداد داوایان لە حکوومەتی هەرێم کرد گەر لە ئەنجامدانی پرۆسەی ڕیفراندۆم کە بۆ پرسی سەربەخۆیی کوردستان لە 25ی مانگی سێپتەمبەری ڕابوردوو ئەنجام درا و زۆرینە بە بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەنگیان دا، پەشیمان نەبنەوە ئەوا وەڵامیان دەبێت.

گەمارۆکانی عێراق بە داخستنی هاتووچۆی هێڵە ئاسمانییەکانی نێوان کوردستان و وڵاتانی دیکە دەستی پێکرد و دواتر داخستنی سنوورە وشکانییەکان، دوێنێش پەلاماردانی کەرکوک وەک حکوومەتی عێراق دەڵێت بە ئامانجی چەسپاندنی دەستوور و پاراستنی یەکێتیی خاکی عێراق و پاراستنی خەڵکەکەی لە هەڕەشەی هێزی دەرەکی، ئەنجام درا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".