Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
بنکەی پۆلیس لە هێلسینگبۆری
وێنە: Johan Nilsson/TT

تەقینەوەیەک لەبەردەم بنکەی پۆلیسی هیلسینگبۆری روویدا

1:39 min

دەروازەی چوونە ژوورەوەی بنکەی پۆلیس لە شاری هێلسینگبۆری تەقێنراوەتەوە.

ئەم رووداوە هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە و پەنجەرەی باڵاخانەکانی بەرامبەر بنکەی پۆلیس لە ئەنجامی فشاری ئەو تەقینەوەیەدا تێک شکاون.

گونەر ئاپێل گرێن کۆمیسیاری تاوانکاریی لە پۆلیس دەڵێت: ئەوە پەیوەندی بە توڕەیی و نائومێدی تاوانکارانەوە هەیە، بە بێ ئەوەی بزانم تەقینەوەکەی ئەمجارە چۆنە، بەڵام ئەو جۆرە رووداوانە بەڵگەن بۆ ئەوەی کە پۆلیس فشاری خستونەتە سەر و دەمهەوێ بڵێم کە مەودای تاوانکارییان بەرتەسک بۆتەوە و بەو شێوەیە توڕەیی خۆیان پێشان دەدەن."

سەعات ١٢:٢٠ شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە پۆلیس زەنگی ئاگادارکردنەوەی لە بارەی دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە پێگەیشت، پاشان دەرکەوت کە دەروازەی بنکەی پۆلیس لە هێلسینگبۆری تەقێنراوەتەوە. دانشتیوانی نزیکی بنکەکە شاهیدی دەدەن کە دەنگی تەقینەوەکە زۆر بەرز بووە .

شارەزای تەقینەوەکان و شارەزای تاوانەکان بانگهێشت کراون بۆ ئەوەی لە رووداوکە بکۆڵنەوە.

سەرۆک وەزیرانی سوید ستێفان لۆڤێن لە پەیامێک دا بۆ ئاژانسی دەنگوباسی تێ تێ دەنوسێت کە تووندوتیژی دژی پۆلیس بەهیچ شێوەیەک پەسند نیە:

"ئەم رووداوە پێشان دەدات کە ئێمە دەبێ لە هەوڵەکانمان بەردەوام بین بۆ دژایەتیی کردنی تاوانکاری، ئەوەش لە رێگەی یاسای قورستر و ئامرازی باشتر و دابین کردنی پێداویستی زیاتر بەرەورووی تووندوتیژی دەبینەوە و ئارامی زیاتر بڵاو بکەینەوە."

وەزیری داد مۆرگان یۆهانسۆن لە ئیمەیلێک دا بۆ ئاژانسی هەواڵی تێ تێ نووسیویەتی:" تەقینەوەیەکەی هێلسینگبۆری پەلامارێکی جدییە بۆ سەر سیستمی دادوەرێتی،  کۆمەڵگە بە هیچ شێوەیەک نابێ لە ئاست تووندوتیژیە تاوانکارییەکان دا پاشەکشە بکات، ئێستا گرینگ ئەوەیە تاوانباران دەستگیر بکرێن."

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".