.
وێنە: Lars Pehrson/SvD/TT

پشتیوانی لە یەکییەتیی ئوروپا روو لە زیادبوونە

1:34 min

لە %٦٢ی سویدیەکان پێیان وایە هاوکاری نێوان ولاتانی یەکیەتیەکە بۆتە هۆی باشتربوونی باری ئاسایش لە سوید

پشتیوانی بۆ یەکێتی ئوروپا لە نێو یەکێتیەکەدا بەرەو زیادبوون دەچێ، بەڵام جیاوازی زۆرە لە نێو وڵاتاندا. ئەوە بە گوێرەی راپرسیەک کە ئەمرۆ بڵاو بۆتەوە و لە سەر راسپاردەی خودی یەکییەتییەکە ئەنجام دراوە. کە لەو راپرسییەدا ٢٨٠٠٠ کەس لە ٢٨ وڵات دا بەشداریان کردووە.

سویدیەکان پێیان وایە کە ئەندامەتیی لە یەکییەتیی ئوروپا لە بەرژەوەندی سوید دابووە.

لە سەر ئاستی ئوروپا ٥٧% پێیان وایە کە ئەندامەتیی لە یەکییەتیی ئوروپادا شتێکی ئەرێنیە، ئەوە هەمان رێژەی بەر لە قەیرانی ئابووری ساڵی ٢٠٠٧ە.ئەوانەی لە هەمووان زیاتر لە یەکیەتیەکە رازین ئیرلەندیەکان و مالتاییەکانن، لە هەر ١٠ کەس ٩ کەس پێی وایە کە ئەندامەتیی لە یەکیەتیی ئوروپادا باشە.جێگەی ئاماژەیە وڵاتە دەوڵەمەندەکانی باکووری ئوروپا دیدێکی ئەرێنی تریان هەیە لە چاو وڵاتانی قەیراناوی باشووری ئوروپا.

 لە سوید لە ٦٢%ی سویدیەکان بە گەشبینیەوە دەرواننە ئەو ڕێکخراوە، لە کاتێک دا ئەو رێژەیە لە خوار نێوەندی گشتیە کە ٦٤% ە. 

 بەڵام تا ئێستاش هەر یەک لە سەر سێی ئوروپاییەکان پێیان وایە کە یەکییەتییەکە بەرەو ئاراستەیەکی دروست گەشە دەکا، بە شێوەیەکی گشتی ئەوانەی دەرامەتیان لەسەرترە و رێژەی خوێندەوارییان بەرزترە و لە شارەکان دەژین دیدێکی ئەرێنیان بۆ یەکییەتیی ئوروپا هەیە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە کە ٧٥%ی سویدیەکان دەیانهەوێ لە هەڵبژاردنی داهاتووی یەکییەتیی ئوروپادا لە ساڵی ٢٠١٩ بەشداری دەکەن، لە کاتێک دا ئەو رێژەیە لە هەڵبژرادنی رابردوو لە ساڵی ٢٠١٤ دا تەنیا ٤٥% بوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".