.
وێنە: Henrik Montgomery/TT

چارەنووسی هێزە سویدیەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەخرێتە بەرباس

0:37 min

بەشی زۆر لەو هێزە سویدیە راهێنان بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن دژی شەڕی داعش.

حکومەت بەرەی هاوپەیمانی و پارتی چەپی بانگهێشت کردووە بۆ ئەوەی لە بارەی داهاتووی هێزەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان قسە بکەن، کۆبوونەوەکە لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە بەڕێوە دەچێ. هێزەکانی سوید لە ٧٠ کەس پێک دین کە راهێنان بە هێزی پێشمەرگە دەکەن لە شەر دژی داعش دا.

هەفتەی داهاتوو حکومەت گەڵالەیەک پێشکەش دەکا سەبارەت بە هێزەکانیان، بەڵام گۆڕانکارییەکانی ئەو چەند رۆژەی دوایی کە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراقی بەرەورروی یەکتر کردۆتەوە لە جیاتی ئەوەی کە شەڕی داعش بکەن، هەلومەرجێکی نوێی بۆ ئەو هێزە سویدیانە هێناوەتە ئاراوە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".