.
وێنە: Pontus Lundahl/TT

#METOO :والسترۆمیش هاتە دووان

0:45 min

لە دوای پەرەسەندنی کەمپەینی METOO# وەزیرەی دەرەوەی سویدیش رایگەیاند کە ئەویش لە ئێوارەخوانێکی یەکێتی ئوروپادا دەستی بۆ بردراوە.

بە دوای پەرەسەندنی کەمپەینی METOO# وەزیرەی دەرەوەی سویدیش هاتە گۆ و رایگەیاند کە ئەویش لە ئێوارەخوانێکی یەکێتی ئوروپادا لە لایەن یەکێک لەو کەسانەی لەسەر مێزەکەی دانیشتووە دەستی بۆ بردراوە. ئەوە لە کاتێک دا ئەو وەک نوێنەری سوید لە یەکێتی ئوروپا دابوو.

مارگۆت والسترۆم بە ئاژانسی هەواڵی تێ تێ راگەیاند کە دەتوانم بڵێم ئەو کەسە کەسێکی پلەبەرزی سیاسی بوو و لە پڕێکدا هەستم کرد دەستی لەسەر رانم داناوە. ئەو دەڵێ ئێوارەخوانەکەم بەجێ هێشت و ئەو پرسەم لەگەڵ سەرۆکی کۆمۆسیۆنی یەکیەتی ئوروپا هینایە بەرباس.

وەک چارەسەریش بۆ ئەو پرسە وەزیری دەرەوە پێی وایە کە هەر نابێ لێرە بوەستین و دەبێ ئەو هەوڵانە بگەنە چارەسەر و دووبارە بە یاساکانمان دا بچینەوە.

بە هاشتاگی METOO# بە هەزاران ژن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا باس لە ئەزموونەکانی خۆیان لە بێزارکردن و پەلاماردانی جنسی دەکەن. لە سەرەتاوە ئەو بزووتنەوەیە لە ئامریکا و بە دەسپێشخەریی ئالیسا میلانۆ بە بلاوکردنەوەی توویتێک دەستی پێکرد و ئێستا تۆرە کۆمەڵایەتیەکانی سویدیشی گرتۆتەوە.

ئەو هەشتاگە بە دوای ئەو ئابرووچوونەی دەرهێنەری هۆلیود هارڤێی وێنستێین داهات کە چەند هونەرمەندێکی ژنی سینەمایی پەنجەی تۆمەتیان بۆ راکێشا و بە بێزارکردن و پەلاماردانی جنسی تۆمەتباریان کرد.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".