.
شۆرش قادر رەحیم/ وێنە:نازەنین مەحمود

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە سوید دەستی لەکار کێشایەوە

0:49 min

لە ئاگادارییەک دا کە لە پەیجی رەسمی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەیسبووک بڵاوی کردەوە، شۆرش قادر رەحیم دەست لەکارکێشانەوەی خۆی راگەیاند

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە کە شۆرش قادر رەحیم لە رێگەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە حکومەتی هەرێمی ئاگادار کردۆتەوە کە وەک نوێنەری حکومەت لە سوید دەست لەکار دەکێشێتەوە، هەر بە گوێرەی ئەو نووسراوەیە ئەو بریارە لە ئەنجامی گۆرانکارییەکانی ئەو دواییەی هەرێمی کوردستان و شاری کەرکووک  دراوە. ئەو نووسیویەتیی کە کاروچالاکیەکانی پەیوەندیدار بە کاری دیبلۆماسی دەوەستێنێ بەڵام لە کاروبارە بەرێوەبەرایەتیەکان و خزمەتگوزارییەکان بەردەوام دەبێ.

بەشی کوردی رادیۆی سوید پەیوەندی بە شۆرش قادر رەحیمەوە کرد و ئەویش لە لای خۆیەوە هەواڵەکەی پشت راست کردەوە، بەڵام نەیویست لەوبارەیەوە هیچ لێدوانێکی تر بدات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".