.
وێنە: Fredrik Sandberg/TT

یەکییەتیی ئوروپا کۆمەڵە یاسایەکی نوێی پەنابەری دەرکرد

1:58 min

ئەمڕۆ بەیانی رۆژی پێنجشەممە  پەرلەمانی یەکییەتیی ئوروپا بە زۆرینەیەکی بەرچاو دەنگی بە کۆمەڵێک یاسای نوێی پەنابەران دا.

ئەمڕۆ بەیانی پەرلەمانی یەکیەتیی ئوروپا دەنگی بە کۆمەڵێک یاسای نوێی پەنابەران دا، کە لە نێو ئەو یاسایانەدا بەزۆری دابەشکردنی پەنابەران بە شێوەیەکی یەکسان بەسەر وڵاتانی یەکیەتیەکەی تێدایە.

زۆرینەیەکی بەرچاو هەر لە چەپەوە تاکو راست لە پشت ئەو یاسایەوەیە. ئەو وڵاتانەش کە وەرگرتنی پەنابەر رەد دەکەنەوە ، وەک سزا لە لایەن یەکیەتیی ئوروپاوە دەرماڵەیان لێ دەسێنرێ.

سیسیلیا ویکسترۆم ئەندام پەرلەمانی ئوروپا لە سەر لیستی لیبرالەکان دەڵێ: پشتگیری هەموو گروپەکانمان بۆ ئەو یاسایییە هەیە، هەر لە کۆنسەرڤاتەکانەوە تا مەسیحیە دیموکراتەکان و سەوزەکان، تەنانەت چەپەکانیش، ئەوەش شتیکی مێژووییە لەو پەرلەمانەدا.

بە پێی ئەو یاسایە هەر وڵاتیک سەهمی خۆی وەردەگرێ و ئەو وڵاتانەی لە سەهمی خۆیان کەمتر پەنابەریان وەرگرتووە قۆناغێکی سێ ساڵە دەرفەتیان پی دەدرێ، سیسیلا هیوادارە کە بەو شێوەیە وڵاتانی ئوروپای شەرقیش بەرپرسایەتیی خۆیان وەرگرن.

بە گوێرەی قسەکانی سیسیلیا ئەگەر ساڵی ٢٠١٥ ئەو یاسایە هەبایە ئەوا سوید لە بری ١٦٣٠٠٠ کەس ٤٠٠٠ کەسی وەردەگرت و ئەوەش زەختی کەمتری دەخستە سەر کۆمۆنەکان و سیاسەتێکی پەنابەری سەرکەوتووتریشمان دەبوو.

ئاخۆ ئەو بریارە لە ئەنجوومەنی یەکیەتیی ئوروپاش (EU Rådet)دا بریاری کۆتایی لەسەر دەدرێ یان نا، تا ئێستا دیار نیە، بەڵام سیسیلیا هیوادارە کە لەوێش ئەو کۆمەڵە یاسایە پەسند بکرێن.

ئەنجوومەنی یەکیەتیی ئوروپا مافی پێشنیار کردنی یاسا و  رۆلی جێبەجێکردنی یاسا و بریارەکانی یەکیەتیەکەی هەیە و لە نوێنەری هەموو ئەندامانی یەکیەتییەکە پیک دێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".