Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
.
1 av 2
کارین ئێنسترۆم، کەیا ئیزۆل، ئانیکا سۆدێر وێنە: Fredrik Sandberg/TT
.
2 av 2
وێنە: FREDRIK PERSSON / TT
گوێ بگرە‌
(4:38 min)

سوید دەیهەوێ هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان بهێڵێتەوە

بڵاو کرایه‌وه‌ torsdag 19 oktober 2017 kl 10.29

حکومەتی سوید پێشنیاری درێژکردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکانیان لە عێراق دەباتە پەرلەمان.

ئەمڕۆ حکومەت بەرەی هاوپەیمانی و پارتی چەپی بانگهێشت کرد بۆ ئەوەی لە بارەی داهاتووی هێزەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان قسە بکەن، کۆبوونەوەکە لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوە بەڕێوە چوو. هێزەکانی سوید لە ٧٠ کەس پێک دین کە راهێنان بە هێزی پێشمەرگە دەکەن لە شەر دژی داعش دا.

ئانیکا سۆدێر(Annika söder) سکرتێری کابنیەی حکومەت لە لێدوانێک دا بۆ بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوێد رایگەیاند کە " ئێمە دەمینینەوەو درێژە  بە راهێنانەکانمان دەدە، دژی چەکە کیمیاییەکان و بیۆلۆژیەکان و پێشمان وایە کە دۆخی ئاسایش لە هەولێر باشتر بووە دوای لاواز بوونی داعش. لە درێژەی لێدوانەکەی دا سۆدێر پێی وابوو کە ناکۆکیەکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەندی چیدیکە بەریەک کەوتنی سەربازی لێناکەوێتەوە، هاوکات خۆسیان لەگەڵ رووداوەکان دا دەگونجێنن، بۆیەش دەیانهەوێ ئەو پرسە ببەنەوە پەرلەمان.

کارین ئێنسترۆم(Karin Enström) وتوبێژی سیاسەتی دەرەوەی مۆدێراتەکان پێی وایە کە  دەبێ لە هاوکاریکردنی بەربەرەکانیەکانی دژی داعش بەردەوام بن و هەلومەرجی دابینکردنی ئاسایش بۆ سەربازە سویدیەکانیش لەبەرچاوبگرن، لە هەمانکاتدا  پشتیوانی لایەنێکی تایبەتی نەکەن لەو ناکۆکیانەدا. ئەو مەبەستی ناکۆکیی نێوان کوردەکان و حکومەتی ناوەندییە. ئەوە لە لێدوانێک دا بۆ بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوێد.

میکایل ئۆسکارشۆن (Mikael Oscarsson) وتەبێژی سیاسەتی سەربازیی مەسیحیە دێموکراتەکان بە  ئاژانسی تێ تێ راگەیاند کە  ئەگەر بمانهەوێ بمێنینەوە دەبێ کار بۆ پاراستنی کەمینە مەسیحیەکانی دەوروبەری نەینەوا بکەین.

کەیا ئیزۆل سەرۆکی فیدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانیەکان لە لێدوانێکی تایبەت دا بە بەشی کوردی رادیۆی سوید پێشوازی لەو بریارە کرد،ئەو پێی وایە کە تەنانەت دوای نەمانی داعشیش مانەوەی ئەو هێزانە بایەخی خۆی هەیە.

 ئەوە لە کاتیک دایە کە وتەبێژی سیاسەتی دەرەوەی پارتی ناوەند شەشتین لوندگرێند (Kerstin Lundgren) پێی وایە کە تا ئەو کاتەی هێزە عێراقیەکان داواین لێ بکەن و ئەوانیش بتوانن ئاسایشی سەربازەکانیان بپارێزن ئەوا لە عێراق دەمێننەوە.

 هەفتەی داهاتوو حکومەت گەڵالەیەک پێشکەش دەکا سەبارەت بە هێزەکانیان، بەڵام گۆڕانکارییەکانی ئەو چەند رۆژەی دوایی کە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراقی بەرەورروی یەکتر کردۆتەوە لە جیاتی ئەوەی کە شەڕی داعش بکەن، هەلومەرجێکی نوێی بۆ ئەو هێزە سویدیانە هێناوەتە ئاراوە. سەرەرای ئەوەش حکومەت دەیهەوێ کە هێزەکانی بهێڵێتەوە.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".