Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
.
وێنە: Janerik Henriksson/TT
گوێ بگرە‌
1:36 min

دامەزراوەکانی تایبەت بە ئاسایش دژی تیرۆریزم هاوکاریی یەکتر دەکەن

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 20 oktober 2017 kl 10.13

دامەزراوە ئاسایشیەکانی ئوروپا بۆ دژایەتیی کردنی تیرۆریزم هاوکاری یەکتر دەکەن، سوید ئەو هەواڵانە بە پێویست دەزانێ.

دوای لەدەست دانی شاری رەققە و لاوازبوونی رێکخراوی تیرۆریستی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش، ترسی ئەوەی کە چالاکیەکانیان لە ئوروپا پەرە پێ بدەن زیادی کردووە.

 ئاندەرش سۆرێنباری سەرۆکی پۆلیسی ئاسایشی سوید بە ئاژانسی هەواڵی تێ تێ راگەیاند کە بۆ ئەو مەبەستە هاوکاری لە سەر ئاستی یەکیەتیی ئوروپا پێویستە

نزیکەی ٣٠٠ کەس ئەو چەندساڵەی دوایی لە سویدەوە بەرەو عێراو ق سوریە گەڕاونەتەوە بۆ ئەوەی شانبەشانی داعش شەر بکەن، لەوانە نزیکەی ٥٠ کەس کوژراون و ١٤٠ کەسیش گەڕاونەتەوە، بەڵام ئەوساڵ ژمارەیەکی زۆر کەمتر گەڕاونەتەوە.

سەرۆکی پۆلیسی ئاسیاشی سوید پێی وایە کە شکستەکانی داعش لە عێراق و سوریە هۆکارێکە بۆ بڵاوبوونەوەی نائارامی.
-ئەوە بەو واتاییە کە ئێمە دەبێ باشتر کاربکەین ئەگەر کەسێک بگەڕێتەوە یان کەسێک بۆ ئەرکیکی تایبەت رابسپێرن. بەڵام تا ئێستا هیجمان نەدیتووە.

هەر لە درێژەی لێدوانەکەی دا بۆ ئەو ئاژانسە سۆرنباری دەڵێ کە سێپۆ و دامەزراوە ئاسایشیەکانی دیکەی ئوروپا پێویستیان بەیەکتر هەیە بۆ ئەوەی  هەڕەشە تیرۆریستیەکان دەست نیشان بکەن  و لە دەروەوە و ناوەوەی ئوروپا هەڵوێست بگرن. ئەو دەڵێ ئیمە ناتوانین ئەرکەکانمان جێ بەجێ بکەین بە بێ ئەوەی پەیوەندیمان لەگەڵ یەکتر هەبێ.

سەرۆکی سێپۆ باس لە گۆرینەوەی زانیاری لە نێو ولاتان دا دەکات و بە هۆکارێکی گرینگی ناودەبات بۆ دژایەتیی کردنی تیرۆریزم.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".