ئیمیلا ئیگمان،ئاننا ئێکسترۆم، عەلی لەبریز
وێنە: Maja Suslin/TT

حکومەت باس لە قەیرانی وەرگێڕ دەکات

3:29 min

وەزیری ئامادەیی و بەرزکردنەوەی زانیاری ئاننا ئێکسترۆم  ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی  دا چەند چارەسەرێکی بۆ کێشەی وەرگێر خستە روو.

 وەزیری ئامادەیی و بەرزکردنەوەی زانیاری ئاننا ئێکسترۆم ئەمڕۆ کاتژمێر ١١:٠٠ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی  دا چەند چارەسەرێکی بۆ کێشەی وەرگێر خستە روو، لەوانە بەرفراوانکردنی خوێندن لە بواری وەرگێڕی دا لە ستۆکهۆڵم، بەو شێوەیە حکومەت رێژەی ٤،٢ ملیۆن کرۆن بۆ ئەو بوارە لە ساڵی داهاتوو دا تەرخان دەکا، هاوکات حکومەت دامەزراوەکانی وەک دەزگای کار، دەزگای بیمە، دەزگای پەنابەران و دەزگای باج رادەسپێرێت تا  چۆنیەتیی بەکارهێنانی وەرگێر چالاکتر بکرێ.

ئیمیلا ئیگمان کە لە نەخۆشخانەی کارۆلینسکا پەرستارە باس لەوە دەکات کە کێشەیەکی زۆریان لە بواری وەرگێران دا هەیە و زۆر جار ناچارن پەنا بۆ وەرگێڕ لە رێگەی تەلەفۆنەوە ببەن و دەبێ زۆر زووتر داوای وەرگێر بکەین.

ئاننا ئێکسترۆم لە وتوێژێک دا لە گەڵ بەشی هەواڵەکانی رادیۆی سوید باس لەوە دەکا کە قەیران لە بواری وەرگێران دا دەبێتە هۆی ئەوەی کە بریاری هەڵە بدرێ، یان خەلک ناچار بێ کەڵک لە منداڵەکانیان وەرگرن بۆ وەرگێڕان. ئەو دەڵێ لەو چارەسەرانەدا باسمان لە گۆڕینی هیچ یاسایەک نەکردووە بەڵام داوامان کردووە لەبارەوە داوای ئامادەکردنی پێشنیازمان کردووە.

وەرگێر لە بواری یاسا دا و مامۆستای زانکۆ عەلی لەبریز لە وتوێژێک دا لەگەڵ بەشی کوردی رادیۆی سوێد پیشوازی لەو چارەسەرانە دەکات و ئاماژەش بەوە دەدا کە کێشەی وەرگێران  کێشەیەکی نوێ نیە بەڵام دوای هاتنی پەناخوازێکی زۆر لە ساڵی ٢٠١٥ کێشەکە زیاتر بووە.

لە درێژەی ئەو وتووێژەدا عەلی لەبریز باس لەوە دەکا کە زۆر جار بە هۆی ناشارەزایی یان کێشەی دیکەوە پرۆسەی وەرگێران لە ئیدارەکان یان دادگاکاندا راگیراوە. ئەو پێی وایە کە ئەو چارەسەرانە و بە تایبەت کۆنترۆل و لێکۆلینەوەی زیاتر تا رادەیەک ئەو گرفتانە کەم دەکەنەوە. 

بێجگە لەوانە دەزگای پەیوەندیدار بە خوێندنی باڵای پیشەی رادەسپێردرێ کە ساڵی ٢٠١٩ بواری خوێندن بۆ پیشەی وەرگێڕی بڕەخسێنێ، ئەو خوێندنە ١٦٠ کورسی خویندنی دەبێ.

هاوکات لێکۆلینەوە لە چۆنیەتیی ئاستی وەرگێرەکان و پێویستی هەبوونی چاودێری بە سەر وەرگێرەکاندا و چۆنیەتیی پێدانی مۆڵەت دەکرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".