Du måste aktivera javascript för att sverigesradio.se ska fungera korrekt och för att kunna lyssna på ljud. Har du problem med vår sajt så finns hjälp på https://kundo.se/org/sverigesradio/
.
دێڤین رێکسڤید وێنە: Fredrik Sandberg/TT
گوێ بگرە‌
(3:55 min)

"هەشتاگ بەکاردێنن بێ ئەوەی ئەزموونی خۆیان باس بکەن"

بڵاو کرایه‌وه‌ fredag 20 oktober 2017 kl 13.44

بەشداری کچان و ژنانی کورد لەو کەمپەینەدا بەرفراوان نەبوو.

 بە هاشتاگی METOO# بە هەزاران ژن لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا باس لە ئەزموونەکانی خۆیان لە بێزارکردن و پەلاماردانی جنسی دەکەن. لە سەرەتاوە ئەو بزووتنەوەیە لە ئامریکا و بە دەسپێشخەریی ئالیسا میلانۆ بە بلاوکردنەوەی توویتێک دەستی پێکرد و ئێستا تۆرە کۆمەڵایەتیەکانی سویدیشی گرتۆتەوە.

دەڤین رێکسڤید لێکۆڵەرەوە لە بواری  تووندوتیژیە نامووسیەکان دا پێی وایە ئەو پرسە گرینگی خۆی هەیە. ئەوە لە وتووێژیکی تایبەت بە بەشی کوردی رادیۆی سوێد.

لەگەڵ ئەوەدا کە بەشداری کچان و ژنانی کورد لەو کەمپەینەدا زۆر نیە، دەڤین دەڵێ کە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان لە نێو کورد دا جیاوازە، بۆیە باس کردن لە پرسی ئازار و بێزارکردنی جنسی سەختترە. ئەوان هەشتەگی #metoo بەکار دێنن بێ ئەوەی باس لە ئەزموونە تایبەتیەکانی خۆیان بکەن. ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە لە کلتووری کوردەواری دا زۆربەی دەستدرێژیەکان لە لایەن خزم و کەس و کار و دۆست و ئاشناوە دەکرێ، لە کاتێک دا لە رۆژئاوا زیاتر باس لە دەسترێژی لە لایەن کەسانی نەناسراوەە دەکرێ.
لە ئەنجامی کاردانەوەکانی کەمپەینی میی توو کۆمەڵێک پیاویش باس لە ئەزموونەکانی خۆیان تەنانەت وەک دەسترێژکەر دەکەن، دەڤین پێی وایە کە ئەوە هەنگاویکی بوێرانەیە.

ئەو هەشتاگە بە دوای ئەو ئابرووچوونەی دەرهێنەری هۆلیود هارڤێی وێنستێین داهات کە چەند هونەرمەندێکی ژنی سینەمایی پەنجەی تۆمەتیان بۆ راکێشا و بە بێزارکردن و پەلاماردانی جنسی تۆمەتباریان کرد.

هەر لەم پێوەندییەدا

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Har du frågor eller förslag gällande våra webbtjänster?

Kontakta gärna Sveriges Radios supportforum där vi besvarar dina frågor vardagar kl. 9-17.

Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".