.
وێنە: Hasse Holmberg

قەیرانی بێخانوویی پەنابەرەتازەهاتووەکان نزیکە

2:03 min

لە مانگی مارسی ساڵی داهاتووەوە وادەی کۆنتراکتی خانووی پەنابەرە تازەهاتووەکان کۆتایی دێت و کۆمۆنەکان نازانن کێشەی ئەو پەنابەران چۆن چارەسەر بکەن.

ساڵی 2016 لە یەکی مانگی مارسدا حکوومەت داوای لە کۆمۆنەکانی سوید کرد کە بۆ ماوەی دوو ساڵ کۆنتراکتی خانوو بدەنە ئەو پەنابەرە تازەهاتووانەی واتا ئەو پەنابەرانەی کە تازە ئیقامەیان وەرگرتووە، تا ئەو کاتەی خۆیان کار وەردەگرن و خانوو پەیدا دەکەن.

ئەو کۆنتراکتە کاتییە 60 هەزار پەنابەر دەگرێتەوە، ئێستاش وادەی ئەو کۆنتراکتە دوو ساڵییە نزیکی کۆتاییە و پرسیاری کۆمۆنەکان و پەنابەران ئەوەیە کە دوای ئەو ماوەیە لە کوێ بژین و چۆن خانوویان دەست بکەوێت.

بۆ نموونە لە کۆمۆنی هانینگێ لە ستۆکهۆڵم ێسپەر خۆنباری بەرپرسی دابینکردنی خانوو دەڵێت پێم وایە ئەمە کێشەی زۆرێک لە کۆمۆنەکانە.

-دەبینین کۆنتراکتە دوو ساڵییەکە نزیکە لە کۆتایی و ژمارەیەکی کەم تا ئێستا خانوویان دەست کەوتووە، ێسپەر خۆنباری دەڵێت زۆرینەی ئەو پەنابەرانە خێزانی منداڵدارن و ناکرێت لە خانووەکانیان بکرێنە دەرەوە.

کۆمۆنەکان دەڵێن کێشەکە ئەوەیە کە ناتوانیت ئەو پەنابەرانە لە خانووە کاتییەکانیان دەر بکەیت بەڵام لەهەمانکاتدا ناتوانیت بیانهێڵیتەوە لەبەرئەوەی مانەوەی ئەو پەنابەرانە لەو خانووانەدا ئەو خەڵکانە تووڕە دەکات کە چەندین ساڵە لە سەرەی خانوووەرگرتندا وەستاون.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".