.
وێنە: Johan Nilsson/TT

لە ناوەڕاستی سوید بەفر دەبارێت

1:14 min

دەستگەی پێشبینیی کەشووهەوا هۆشداریی پلە یەکی سەبارەت بە مەترسییەکانی هاتووچۆ بەهۆی بەفرەوە ڕاگەیاند.

-  ئەم هۆشدارییە پلە یەکە بەو مانایەیە کە بەفر زووتر لە وادەی خۆی دەبارێت و هەروەها کە تا ئێستا هێندە بەفر لەم وەرزەدا لەو ناوچانەدا نەباریوە. مارییا ستارک لە (SMHI) دەستگەی پێشبینیی کوشووهەواوە دەڵێت واتا ئەگەری دژواریی لە ڕێگەکانی هاتووچۆدا هەیە.

لە ماوەی ئەمڕۆ و ئەمشەودا چاوەڕێ دەکرێت نزیکەی پێنج بۆ دە سانتیمەتر بەفر لە ناوەڕاستی سویددا ببارێت. بەتایبەت لە هەرێمەکانی ڤارملاند، دالارنا، یاڤلێبۆری و یامتلاند. چاوەڕی دەکرێت بەهۆی ئەو بەفرەوە ڕێگەکان خلیسک ببن و زیاتر بۆ ئەو خاوەن ئوتومبیلانە مەترسییدارە کە هێشتا تایەی زستانەیان نەبەستووە.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".